|
فێرگه‌ی بازاڕگه له مه‌خموور، یه‌کێکه له پرۆژه هه‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕێکخراوی کۆمه‌ک. ماوه‌ی پێنج ساڵه پرۆژه‌ی پۆلی هاوچه‌رخ له‌و فێرگه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت. هۆشیاری و ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و ده‌رککردنی منداڵانی ئه‌و فێرگه‌یه، له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه و دڵسۆزی و لێهاتوویی و خۆبه‌خشی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاکانیش، که‌م وێنه‌یه!
له گه‌شتی به‌هاری ئه‌مساڵدا، له ڕۆژی 4/4/2010 دا به هاوکاری مامۆستایانی پرۆژه‌که، ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا، که وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی بۆ پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی بڵێمه‌وه.
وانه‌یه‌کی کتێبی (( 7وانه‌ی فه‌لسه‌فی )) (( گوڵفرۆشی))م گوته‌وه. منداڵه‌کان وانه‌که‌یان پێ‌خۆش‌بوو، باش له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که تێگه‌یشتن، ڕێژه‌ی به‌شداربوونیان له گفتوگۆکاندا، ڕێژه‌یه‌کی به‌رزبوو، پرسیاره‌کانیان ژیرانه‌بوو، به‌گشتی چالاکانه له پرسیارکردن و تێبینی و کۆمێنتاردا به‌شداربوون.
پوخته‌ی وانه‌که، گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینه‌وه و سه‌رنجه‌کان، له شێوه‌ی فیلمێکدا سازکراوه، ده‌توانیت فیلمه‌که له به‌شی فیلم‌دا ببینیت.
فه‌رموون کلیکی ئێره بکه‌ن بۆ دیتنی فیلمه‌که
|