|
«هه‌نگاو به هه‌نگاو» به‌رنامه‌یه‌که بۆ منداڵ و
هه‌رزه‌کاران، فێری جڵه‌و گرتنی هه‌ست و ڕه‌فتاری جڤاکییان
ده‌کات. ئه‌م به‌رنامه‌یه ساڵی 1992 له‌لایه‌ن
Committee for Children (CFC) ی ئه‌مریکایی،
له شاری
Seattle
به ناوی
SecondStep
داڕێژرا. له‌و ده‌مه‌وه له چه‌ندین فێرگه‌ی وه‌ڵاتانی
دونیادا کاری پێ ده‌کرێت.
کۆمه‌ک له 2005 ه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
CFC
ساز کردووه، خه‌ریکی ته‌رجه‌مه و پیاده کردنی هه‌نگاو
به هه‌نگاوه. جگه له کوردستان
CFC
له پازه وه‌ڵاتی دیکه هاوکاری
هه‌یه و هاوکارانیان له هه‌زاران فێرگه‌ی
وه‌ڵاته‌کانیاندا به‌رنامه‌ی
SecondStep
به زمانی خۆیان ده‌ڵێنه‌وه.
به‌رایی ته‌مه‌ن
هه‌ر له به‌رایی ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێت پێش به
هه‌ڵسوکه‌وتی دڕ بگیرێت. هه‌نگاو به هه‌نگاو له ته‌مه‌نی
چوار ساڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. بناخه‌یه‌کی باش لای
منداڵ ساز ده‌کات بۆ پێش گرتن له ه‌فتاری دڕ و هه‌روه‌ها
بۆ هاندانی ڕووه‌و هاوکاریی دۆستانه. توانای جڤاکی و
هه‌سته‌کیی به‌رز، له هه‌موو بوارێک‌دا و له هه‌موو
پله‌کانی ژیاندا، ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتن هه‌موار ده‌که‌ن.
هه‌نگاو به هه‌نگاو ئامرازێکه منداڵ له‌گه‌ڵ هونه‌رگه‌لی
جڤاکیی گرنگ ڕاده‌هێنێ و توانای هه‌سته‌کییان سه‌ر ده‌خات.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا منداڵ فێری جڵه‌و گرتنی هه‌سته‌کانی
خۆی، ده‌رک کردنی به‌رانبه‌ر و چاره‌ی کێشه ده‌بێت.
هه‌ڵسوکه‌وتی جڤاکی پێویستی به توانا و هونه‌ری تایبه‌تی
هه‌یه، بۆ نموونه دیاری کردنی هه‌ستی خۆ و هه‌ستی
به‌رانبه‌ر، ڕێز گرتن و سنگفره‌اونی. له هه‌نگاو به
هه‌نگاودا چه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌م
چه‌مکانه‌ی خواره‌وه ده‌کرێت: هاوسۆزی، به‌شی به‌رانبه‌ر
بده‌یت و هاوکاریی بکه‌یت، ڕێزی ڕێسا بگریت، ڕوانگه‌ی
به‌رانبه‌ر بگریت و په‌ی به هه‌سته‌کانی به‌ریت، پێشان
دانی په‌رۆشی، خۆ ڕوون کردنه‌وه و خۆ نواندن و ده‌ربڕینی
دیدی خۆ، ده‌تپێشخه‌ری، هه‌ڵوێست گرتن و
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاری گه‌له، به‌رپرسایه‌تی و
په‌یمانڕاگرتن، ڕێز گرتن له کار و ماڵی خه‌ڵک.
هه‌نگاو به هه‌نگاو چۆن پیاده ده‌کرێت؟
سه‌ره‌تا مامۆستا له کارت و نامیلکه و فیلمه‌کانی
به‌رنامه‌که ورد ده‌بنه‌وه. ته‌واو شاره‌زای هونه‌ر و
شێوازی وانه‌گوتنه‌وه‌ی ده‌بن. «ڕاهێنر» ی تایبه‌ت خولی
ڕێنوێنی بۆ مامۆستاکان ساز ده‌کات. ئه‌م ڕاهێنه‌رانه
له‌لای
CFC
خولی تایبه‌تیان له‌م بابه‌ته‌دا دیوه.
وانه‌کانی «هه‌نگاو به هه‌نگاو» کراونه‌ته کارت. هه‌ر
کارته بۆ هه‌فته‌یه‌ک. دیوێکی کارته‌که فۆتۆیه‌کی
ڕه‌شوسپییه، ئه‌میان رووی له منداڵان ده‌بێت. دیوی
دووه‌م نووسینه ده‌رباره‌ی ئه‌و فۆتۆیه. نووسینه‌که
ساختارێکی دیاریکراوی هه‌یه و سه‌رله‌به‌ری به‌رنامه‌که
ده‌گرێته‌وه. مامۆستا له ڕێی ئه‌م نووسینه‌وه وانه‌که‌ی
خۆی ده‌ڵێته‌وه. وانه‌کان شێوازی فێرکاریی هه‌مه‌ڕه‌نگی
وه‌ک ڕۆڵوازی (نواندن)، گۆرانی، فیلمی ڤیدیۆ، کتێب و
گفتوگۆ ده‌گرنه به‌ر.
نموونه‌ی
كارته‌كانی «هه‌نگاو به هه‌نگاو»
به‌رگی زارۆخانه
به‌رگی
یه‌كه‌م
به‌رگی دووه‌م
به‌رگی سێیه‌م
به‌رگی چواره‌م
به‌رگی
پێنجه‌م
«...» |