|
له باره‌ی منداڵانه‌وه
جوبران خه‌لیل جوبران
((منداڵه‌کانتان
منداڵی ئێوه نین؛ ئه‌وان کوڕ و کچی ژیانن . ئێوه ئه‌و
منداڵانه‌تان دروست نه‌کردوه ، ئێوه ته‌نها هۆکارێکن بۆ
دروستبوونیان. گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌ژین، وه‌لێ مۆڵکی ئێوه
نین.
ده‌کرێ ئێوه خۆشه‌ویستیان بده‌نێ؛ به‌ڵام هه‌رگیز بۆتان نیه دید و
باوه‌ڕی خۆتانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن؛ چونکێ ئه‌وان خودێن دید و
هزری خۆیانن.
ئێوه ده‌توانن خانه و ماڵ، بۆ جه‌سته‌ی منداڵه‌کانتان بنیات بنێن،
وه‌لێ نه‌که‌ن ئه‌و کاره له‌گه‌ڵ ڕۆحیان بکه‌ن؛ چونکی ڕۆحی وان
له خانه‌ی سبه‌یدا ده‌ژی، ئه‌و سبه‌ینێیه‌ی
که ئێوه له خه‌ونه‌کانیشتاندا ناینینن.
ئێوه ده‌توانن خۆتان وه‌ک ئه‌ون لێبکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز بۆتان
نیه ئه‌وان وه‌ک خۆتان لێبکه‌ن، چونکێ ژیان به‌ره‌وپاش
ناگه‌ڕێته‌وه و ئاوڕ له دوێنێ ناداته‌وه.))
له
کتێبی (( النبی )) ل 24
وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی، میخائیل نعیمه
نه‌وفه‌ل گروپ، به‌یروت- لوبنان ساڵی 2006.

«.............»
|