|

فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان و وانه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، له ڕاپۆرتێکی
نم نم دا
«مامۆستاكان زۆر له‌گه‌ڵمان باشن و لێمان ناده‌ن، شتی ده‌ره‌وه‌ی
مه‌نهه‌جه‌كه‌مان فێر ده‌كه‌ن»
قوتابخانه‌ی نمونه‌یی ده‌ڵاڵان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌گوندی
ده‌ڵاڵانی سه‌ر به‌قه‌زای رانیه به‌هاوكاری ڕێكخراوی كۆمه‌ك
كراوه‌ته‌وه، له‌و قوتابخانه نمونه‌یدا سیستمی هاوچه‌رخی تێدا
په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پۆله‌كانی خوێندیش به‌شێوه‌یه‌كه جیاواز له
قوتابخانه ئاساییه‌كان.
ئاوات عوسمان له ڕانیه
»قوتابخانه‌كه‌مم
زۆر خۆش ده‌وێت، زۆر شتمان فێر ده‌كه‌ن كه پێشتر هه‌ستمان به‌و
شتانه نه‌كرده‌وه«،
ئه‌مه وته‌ی هێرش محه‌مه‌ده كه یه‌كێكه له قوتابیانی ئه‌و
قوتابخانه نمونه‌ییه.
ئه‌و قوتابییه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له قوتابخانه‌كه‌یاندا
فێری ئه‌وه‌یان ده‌كه‌ن ژینگه پاك ڕابگرن و گرنگی زۆر به‌كات
بده‌ن، «مامۆستاكان زۆر له‌گه‌ڵمان باشن‌و لێمان ناده‌ن، شتی
ده‌ره‌وه‌ی مه‌نهه‌جه‌كه‌مان فێر ده‌كه‌ن«.
له شاره‌وه ده‌چێته گوندی ده‌ڵاڵان،
له‌نیا ئیبراهیم وه‌ك قوتابییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هه‌موو
به‌یانیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یه‌وه ده‌چێته قوتابخانه
نمونه‌یه‌كه‌ی ده‌ڵاڵان، «له‌به‌رئه‌وه هاتوومه ئه‌م
قوتابخانه‌یه، چونكه مامۆستاكانی ئه‌م قوتابخانه‌یه
مامه‌ڵاكردن‌و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵمان زۆر باشه‌و به‌شێوازێكی
ئاسان فێرمان ده‌كه‌ن«.
ئه‌و خوێندكاره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جگه له‌وانه‌كانی خوێندن
بابه‌تی ده‌ره‌كیان فێرده‌كه‌ن، «شتی ده‌ره‌وه‌شمان فێر
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانیاریمان ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، مامۆستاكان
ڕێزمان لێده‌گرن
و ساڵانه‌ش گه‌شتی زانستیمان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن«.
قوتابی له شاره‌وه دێنه گونده‌كه.
سابیر ته‌ها، به‌ڕێوه‌ربه‌ری قوتابخانه‌كه‌یه و ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه بیرۆكه‌ی ڕێكخراوی
كۆمه‌ك بوو كه ڕێكخراوێكی كوردییه و له بواری په‌روه‌رده‌دا
كار ده‌كات، «ئه‌م بیرۆكه‌یه هاته ئاراوه تاكو سود له
ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرین». به‌وته‌ی مامۆستا سابیر
ئامانجیان له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه ئه‌وه‌یه نمونه‌یه‌كی
جوان دروست بكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان،
«تاوه‌كو بتوانن قوتابخانه‌كانی تری كوردستان ئه‌م سیسته‌مه
په‌یڕه‌و بكه‌ن»، هه‌ربۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه
به‌هۆی به‌رزی ئاستی خوێندن له قوتابخانه‌كه‌یان چه‌ندین
قوتابی له‌شاری ڕانیه‌وه دێنه قوتابخانه‌كه‌یان، «قوتابخانه‌كه‌مان
هه‌موو ئاستێكی قوتابیانی تێدایه، له كۆی 170 قوتابی كه له
شوێنه‌كانی تره‌وه هاتوون 12 قوتابی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده
به‌رچاوه‌كانی تێدایه».
خوازیاری نه‌هێشتنی توندوتیژین
ئیبراهیم فه‌یزوڵا یه‌كێكه له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی
ده‌ڵاڵانی نمونه‌یی و باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له ئامانجه
سه‌ره‌كییه‌كانیان كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژییه، «هیچ
فێرگه‌یه‌ك ناتوانێت به‌بێ كۆتایهێنان به‌توندوتیژی هیچ كارێك
له‌سه‌ر سیستمی تازه ئه‌نجام بدات«.
هه‌روه‌ك مامۆستا ئیبراهیم باسی كرد قوتابخانه‌كه‌یان بۆ
نه‌هێشتنی توندوتیژی هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه، «له‌ماوه‌ی
چوار ساڵی كاركردنمان توانیمان ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنین كه ئه‌م
سیستمه ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی جوان بۆ نه‌وه‌كانمان دروست بكات«.
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستا چۆمان محه‌مه‌د كه ماوه‌ی سێ ساڵه
له‌و قوتابخانه‌یه وانه ده‌ڵێته‌وه، ئاماژه به‌سه‌ركه‌وتنی
سیسته‌مه‌كه ده‌كات، «چونكه خوێندكار له‌م سیستمه‌دا فێری
په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌بێت«.
ئه‌و مامۆستایه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی زانستی قوتابیه‌كانیان له‌پشووی هاویندا خولی تایبه‌ت بۆ
قوتابیه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، «خولی تایبه‌ت به‌و خوێندكارانه
ده‌بینین كه له‌چه‌ند وانه‌یه‌كدا لاوازن تا ئاستیان به‌رز
ببێته‌وه«.
منداڵه‌كان وانه‌ی فه‌له‌سه‌فه ده‌خوێنن
جیاواز له هه‌موو قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تر، له
قوتابخانه‌ی ده‌ڵاڵان وانه‌ی فه‌لسه‌فه به‌زمانێكی ساده و
ساكار به‌منداڵان ده‌وترێته‌وه‌و مامۆستایه‌كی وانه‌كه‌ش باس
له‌وه ده‌كات كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه فه‌لسه‌فه‌یان پێ ده‌ناسێنن.
سجاد عه‌بدوڵا مامۆستای وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌و ئاماژه به‌وه
ده‌دات كه مه‌به‌ستیان له‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه ته‌نها
ناساندنی فه‌لسه‌فه‌یه، «شێوازی خوێندنی وانه‌ی فه‌لسه‌فه
له‌م قوتابخانه‌یه دوو كتێبه یه‌كێكیان به‌ناوی په‌نجاو
دووپرسیاره، هۆكاری په‌نجاودوو پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه
په‌نجاودوو هه‌فته‌مان هه‌یه له‌ساڵێكدا هه‌ر هه‌فته‌ی پرسیارێك
ده‌درێته فێرخواز له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا وه‌ڵامه‌كه‌مان بۆ
ده‌هێنێته‌وه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه فێری گفتوگۆ ده‌بن«.
ناوبراو، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و وانانه بۆ ئاسته‌كانی پۆلی
یه‌ك تا شه‌ش ده‌بێت، «وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشمان له‌وه‌دا
ده‌دۆزنه‌وه سێ داواكاری كراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، ئه‌ویش ده‌بێ
توانای نوسینی هه‌بێت یاخود وێنه بكێشێت یاخود به‌قسه‌كردن
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌مان بداته‌وه«.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و مامۆستایه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه
وانه‌یه‌كی تری فه‌لسه‌فه‌یان هه‌یه به‌ناوی حه‌وت وانه‌ی
فه‌لسه‌فی، «بۆ ئه‌م وانه‌یه خوێندكاره‌كان به‌شێوه‌ی بازنه‌یی
داده‌نیشن مامۆستاكه‌ش له‌ناو بازنه‌كه ده‌بێت بابه‌تێكی ناو
كتێبه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه دواتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و
هه‌ریه‌ك له‌و فێرخوازانه‌ی له‌ناو بازنه‌كه‌ن پرسیاری خۆیان
ده‌كه‌ن».
سه‌رچاوه:
http://www.nnmnm.com/Detail.aspx?id=2408&LinkID=10&AspxAutoDetectCookieSupport=1
«.............»
|