|
هونه‌ر یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز
ئه‌و فێرخواز و خوێندکاره‌ی وانه‌ی هونه‌ر بخوێنێت و خولیای
هونه‌ری هه‌بێت، له گشت وانه‌کانی دیکه‌شدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و
نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنێت. "
به‌بڕوای خاتوو ئان بامفۆرد (بریتانی) پرۆفیسۆر له زانکۆی هونه‌ر،
له له‌نده‌ن، خوێندنی وانه‌ی هونه‌ر (به گشت جۆره‌کانیه‌وه) و
پراکتیزه‌کردنی له فێرگه‌کاندا، ده‌رفه‌ت به فێرخواز و خوێندکار
ده‌دات، که له وانه‌کانی دیکه‌ش باشتر تێبگه‌ن و سه‌رکه‌وتوبن
تێیاندا و نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن.
خاتو ئان ده‌ڵێت: «خوێندنی وانه‌ی هونه‌ر (گشت جۆره‌کانی) و
ئێستێتیکا (جوانیناسی) و پراکتیزه‌کردنی له فێرگه‌دا، بۆ نمونه
له ڕێگه‌ی، چالاکی پۆل و فێستیڤاڵی فێرگه‌وه، فێرخواز به توانا
هونه‌رییه‌کانی خۆی ئاشنا ده‌کات و ئاره‌زوو و خولیای هونه‌ری تێدا
گه‌شه ده‌کات، هاوزه‌مان، ئه‌م چالاکییانه ده‌بنه هۆکاری
کۆکردنه‌وه‌ی خێزان (باوانی فێرخوازان) و زیاتر یه‌کدی ناسین و
به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوانیاندا.»
خاتو بامفۆرد، له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا له‌م بواره‌دا،
ئاماژه به باسێکی زۆر گرنگ ده‌دات، که توانا و شاره‌زایی
مامۆستایه له‌بواری هونه‌ر و جوانیناسیدا و به مه‌رجێکی گرنگی
داده‌نێت. ده‌نوسێت:
«زۆرم لاسه‌یره، که ئامۆژگای (په‌یمانگا) مامۆستایان، هیچ
پێشمه‌رجێکی نیه بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی، دێنه ئه‌م ئامۆژگایه و
ده‌یانه‌وێت ببنه مامۆستا له ئاینده‌دا، ده‌بێت توانا و
شاره‌زاییان له هونه‌ر و جوانیناسیدا هه‌بێت، مه‌رج نیه گشت
مامۆستایه‌ک وانه‌ی هونه‌ر بڵێنه‌وه، به‌ڵام مه‌رجه گشت
مامۆستایه‌ک شاره‌زایی له هونه‌ر و مێژوی هونه‌ردا هه‌بێت.
مامۆستایی خۆی جۆرێکه له هونه‌ر !»
به بڕوای خاتو ئان، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی منداڵ – فێرخواز بۆ
قۆناخی ناوه‌ندی، ئیدی فێرگه‌کان گرنگی زیاتر به وانه
تیۆرییه‌کان- زانستییه‌کان ده‌ده‌ن و وانه‌ی هونه‌ر و کاری ده‌ست،
فه‌رامۆش ده‌که‌ن!
ئان بامفۆرد، ئه‌و بۆچونه به چه‌وت ده‌زانێت، که بۆیه
فێرخوازانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له (ئه‌زمونی/
تاقیکردنه‌وه‌ی فێرخوازانی جیهان، پی. ئای. ئێس. ئه‌ی 2009 ) دا
پله یه‌که‌مه‌که‌نیان به‌ده‌ستهێنا، چونکه توانای
ئه‌زبه‌رکردنیان به‌رز و فێرگه‌کانیان به دسپلینه. به‌ڵکو
هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که سیسته‌می فێرکاری ئه‌و وڵاتانه،
گرنگییه‌کی زۆر ده‌دات به هونه‌ر و جوانیناسی و سه‌رچاوه و
توانای زۆریشی بۆ ته‌رخانکردوه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2011، «سه‌نته‌ری هونه‌ر و کلتور له پرۆسه‌ی
فێرکاریدا» میوانداری خاتو ئانی کرد بۆ نه‌رویج و ماوه‌ی 40 ڕۆژ،
له‌سه‌رتاپای وڵات‌دا، سه‌ردانی چه‌نده‌ها فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندی کرد و ڕوماڵیکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی له بواری هونه‌ر و
کلتوردا بۆ کردون. پێشنیار و تێبینیه‌کانی خۆی بۆ هه‌مان سه‌نته‌ر
نووسی.
ئان
بامفۆرد، پرۆفیسۆر له زانکۆی هونه‌ر له له‌نده‌ن. له‌سه‌ر ئاستی
جیهان به لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر کاریگه‌ری هونه‌ر و کلتور له
بواری فێرکاریدا ناسراوه. چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێکخراوی
یۆنسکۆ، نووسیوه.
وه‌زاره‌ت و سه‌نته‌ر و ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری فێرکاری
زۆر له وڵاتان، وه‌ک، دانیمارک، ئوسترالیا هۆڵاند، به‌لچیکا،
نه‌رویج، هۆنگ کۆنگ، و ئایسلاند. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته میواندارییان
کردوه.
پوخته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کردوه به کتێبێک به‌ناونیشانی:
The
Wow Factor, Ann Bamford, 2006.

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ڕۆژنامه‌ی ئافتن پۆستن Aftenposten ی
نۆروێژی، ڕۆژی 14/3/2011
«.............»
|