منداڵانی
ده‌ڵاڵان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی کتێبی «52 پرسیار» ده‌ده‌نه‌وه

پرسیار
فه‌یله‌سوفێک گووتویه‌تی: ده‌بیت به‌و شته‌ی، که ده‌یخۆیت! ئایا
تۆ پێش ئه‌وه‌ی خواردنێک بخۆیت، بیر له خواردنه‌که ده‌که‌یته‌وه؟
وه‌ڵام
«نه‌خێر،
له‌به‌رئه‌وه‌ی خودای گه‌وره مرۆڤی به‌جۆرێک دروستکردوه، (که
نابێت به شتی دیکه) به‌ڵام گه‌ر بڵێین، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ر
شتێکمان خواردبایه بباین به‌و شته، ئه‌وا مرۆڤ له‌سه‌ر دونیا
نه‌ده‌ما و هه‌مومان ده‌بوین به‌و «شتانه‌ی» که ده‌مانخوارد؛ «ئه‌وجا»
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌باین به هیچی «دیکه»، ئه‌وا مرۆڤ مرۆڤی ده‌خوارد».
شه‌ونم ئیبراهیم، پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی. فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان.
..................................
«پێموانیه
ئه‌و فه‌یله‌سوفه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت، که تۆ ماسی بخۆیت «ببیت»
به ماسی، یان هه‌ر خواردنێکی «دیکه». پێموایه مه‌به‌ستی
له‌وه‌یه، بۆ نموونه، تۆ خواردنێک ده‌دزیت، له‌وانه‌یه که‌س
نه‌زانێت «که» تۆ دزیوته، به‌ڵام «خۆ» تۆ هه‌ر دزی ئه‌و خۆراکه‌یت.
پێموایه، ئه‌مه وه‌ک ڕه‌خنه وایه له ده‌سته‌ڵاتداران! وه‌ک
چۆن له کورده‌واریدا «په‌ندێک» هه‌یه، ده‌قه‌که‌ی ده‌ڵێت: چ
بچێنی ئه‌وه ده‌دوریه‌وه. هیوادارم لێم تێگه‌یشتبن».
له‌نیا ئیبراهیم، پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان.
..................................
پرسیار
به بڕوای تۆ ژیان که‌ی ده‌ستیپێکردوه؟ ئایا کۆتایی هه‌یه؟
وه‌ڵام
«بۆ یه‌که‌م جار ژیان له دایکه‌حه‌وا و باوکه‌ئاده‌م،
ده‌ستیپێکردوه. به‌ڵێ ژیان کۆتایی هه‌یه. هه‌رچه‌نده بژیت له
کۆتاییدا هه‌ر ده‌مریت و ژیان نامێنێت و دنیاش خه‌راپ ده‌بێت».
هێلین، پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان.
..................................
«
..... ژیان کۆتایی هه‌یه، به‌ڵام که‌س نازانێت که‌ی کۆتایی دێت».
شناو محه‌مه‌د، پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان.
..................................
«به‌بڕوای
من ژیان قه‌ت کۆتایی نایه‌ت».
شه‌یدا ئیبراهیم، پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان.
..................................
پرسیار
ئایا تۆ جوانیت؟ ژیر و زیره‌کیت؟ جوانی و زیره‌کی چین؟
وه‌ڵام
«به‌ڵێ من جوانم. به‌ڵێ من ژیر و زیره‌کم. جوانی بریتییه له
ڕه‌وشتی جوانی مرۆڤ. جوانی جوانی ئه‌خلاقه. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌خلاقت
هه‌بێت ئه‌وا جوانیت. زیره‌کی بریتییه له هه‌وڵ و تێکۆشانی
خۆمان»
توانا بابه‌کر حه‌مه‌د، پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی
ده‌ڵاڵان.
..................................
«به‌ڵێ من جوانم، به‌ڵێ من ژیر و زیره‌کم. «ژیری» و زیره‌کی دوو
ڕه‌وشتی به‌ها به‌رزن، له ده‌رونی هه‌ر که‌سێکدا هه‌بێت، ئه‌و
که‌سه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. کۆمه‌ڵگه‌که‌شی پێ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت
و خێزانه‌که‌شی پێ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت!».
محه‌مه‌د سه‌لیم فه‌تاح، پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، فێرگه‌ی
ده‌ڵاڵان.
«.............»