|
ڕێکلام و مۆراڵ
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕێکلام بۆته بابه‌تێکی گرنگ و ژیاری بۆ داهاتی
کۆمپانیا و فرۆشی به‌رهه‌م. به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه، که له
بابه‌تی ڕێکلام و ڕێکلام کردندا، ده‌بێت تا چه‌ند پرنسیپه
مۆراڵییه‌کان و ڕاستگۆیی ڕه‌چاو بکرێت؟
سه‌رنج بده ئه‌م بابه‌ته، که له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می
ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌رویجیدا به نووسینی درشت، بڵاوکراوه‌ته‌وه،
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی دیابێتس (شه‌کره). ڕۆژنامه‌که، نه‌خۆشی
شه‌کره، وه‌ک په‌تایه‌ک ناوده‌بات (!)که چۆن له‌ناو نه‌رویجدا
بڵاوبۆته‌وه، له سوچی لای ڕاستیشیدا، به بچوکی نوسراوه، که
چۆن خۆت له‌م په‌تایه (!) ده‌پارێزیت.
له‌ژێر ئه‌و سه‌ردێڕه ترسناکه‌دا، ڕێکلام بۆ نوقڵ، یان شوکولاده
(که پڕه له شه‌کر) کراوه.
ده‌قی بابه‌ته‌که:
لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ
په‌تای شه‌کره به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک له نه‌رویجدا بڵاوده‌بێته‌وه
به‌م شێوه‌یه خۆت له‌م په‌تا نوێیه ده‌پارێزیت
ده‌قی ڕێکلامی (نوقڵه‌که) شیرینیه‌که:
"ده‌مه‌جوی دڵخوازی خۆت هه‌ڵبژێره"

ڕۆژنامه‌ی داگبلاده Dagbladet، 23/2/2011
«.............»
|