|
فه‌لسه‌فه له مه‌خمووره‌وه
منداڵانی
پۆلی پێنجه‌م له فێرگه‌ی بازاڕگه
ده‌رێن:
`تۆره
به‌تۆره قازانجی زۆره.
` ئه‌من ده‌رێم: `
تۆره به لێبووردن قازانجی زۆرتره.
`
ڕسته‌ی
یه‌که‌م، په‌ندێکی کوردییه، ڕسته‌ی دووه‌م گووته‌ی منداڵێکی ته‌مه‌ن ده ساڵه‌ی
مه‌خموورییه.
ڕۆژی
14/10/2009 دوای نیوه‌ڕۆ، ده‌سته‌ی کۆمه‌ک، چووینه سه‌ردانی فێرگه‌ی بازاڕگه
(پرۆژه‌ی
مامۆستا
مه‌سعوود محه‌مه‌د) له مه‌خموور. پرۆژه‌که له سه‌ره‌تاوه به سیسته‌می کۆمه‌ک
کار ده‌کات، ئێستا منداڵه‌کان له پۆلی پێنجه‌من. چونکه بڕیار درابوو، که ئه‌و
ڕۆژه کۆبوونه‌وه‌ی دایکوباوکان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی کۆمه‌کدا ساز بدرێت، منداڵه‌کان
نه‌چووبوونه‌وه ماڵێ و ده‌یانویست بێنه کۆبوونه‌وه‌که‌وه. ده‌یانگووت: ` گه‌ر
باسی ئێمه بکه‌ن. ده‌بێت بزانین چ ده‌ڵێن ! ` ئێمه‌ش تا کاتی گردبوونه‌وه‌ی
دایکوباوان، که سه‌عات 2 بوو، نزیکه‌ی ماوه‌ی سه‌عاتێک کاتمان هه‌بوو، بۆیه به
گفتوگۆ سه‌باره‌ت به فێربوون و چالاکی گه‌شته‌کانیان و وانه‌ی فه‌لسه‌فه،
بردمانه سه‌ر ( بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به گه‌شته‌کانیان و بینینی وێنه‌کان بڕوانه
سایتی
www.komak.nu
کۆمه‌ک.
ژبه‌روه‌ی،
مانگی 2 ی ئه‌مساڵ چووبومه دیده‌نییان، یه‌کسه‌ر ناسیمیانه‌وه، دوای هه‌ندی
ئاخافتن، پرسیاری خۆشترین و ناخۆشترین ساته‌کانیانم، له مانگی 2 تا مانگی 10
لێکردن. هه‌ریه‌که و بابه‌تێکی باسکرد. یه‌کێکیان گووتی مامۆستا که‌ریم:
` ناخۆشترین
شته‌ک لۆ من، ئه‌وه‌ی بوو که (فڵان) ، ڕاسته‌وڕاست پێله‌قه‌یه‌کی له‌پشتم دا ! `
هاوزه‌مان ده‌ستی بۆ بکه‌ری ئه‌و کاره‌ش درێژکرد.
ئه‌منیش گووتم : ` جا ئه‌وه که‌نگێ ڕوویدا؟ `
ئه‌و گووتی : ` مامۆستا، دوێکه !
ئه‌منیش ڕوومکرده بکه‌ره‌که و گووتم : ` فڵان، ئه‌تۆ کارێکی دزێووت کردووه،
به‌رام لۆ ئه‌و کاره‌ت کرد؟ `
فڵان گووتی : ئاخر مامۆستا، ئه‌من لۆخۆم له مارێ ڕا به تووره‌یی
هاتبوومه، مه‌کته‌بێ، ئه‌ویش پاره‌کی پێوه‌نام، ئیدی هێنده‌ی دیکه تووره بویم و
پێله‌قه‌کم لێدا !
گووتم: `
ئێستا ئێوه گشتتان به‌شداربن، بزانینین ئه‌م کێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر بکه‌ین؟ `
هه‌ریه‌که و پێشنیارێکی دا، زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆر ڕایان وابوو، که بکه‌ری ئه‌و
کاره ده‌بێت داوای لێبووردن بکات و په‌یمانیش بدات، که جارێکی دیکه کاری وا
نه‌کات، به‌ڵام یه‌کێکی له منداڵه‌کان پێشنیارێکی دیکه‌ی هه‌بوو.
گووتی:
مامۆستا، ده‌بێت ئه‌و تۆره له فڵان بکاته‌وه، چونکه له مه‌خموور ده‌رێن ((
تۆره به‌تۆره، قازانجی زۆره ! ))
گووتم : ` کێ له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشنیاره‌دایه ؟ `
که‌س ڕای لێنه‌بوو، یه‌کێک ده‌ست هه‌ڵبڕی و گووتی : مامۆستا، ئه‌من ده‌رێم
تۆره به‌لێبووردن قازانجی زۆرتره !
که لێم‌پرسی ده‌توانیت زیاتر پێشنیاره‌که‌ت ڕوون بکه‌یته‌وه؟
گووتی: مامۆستا، که‌س به تۆره‌سه‌ندنه‌وه قازانج ناکات، هه‌نکی ئه‌و تۆره له
فڵان بکاته‌وه، فڵانش له دووی تۆره سه‌ندنه‌وه ده‌گه‌ڕێت و ئیدی کێهانیان
قازانج ده‌کات؟ وه‌ڵڵا هه‌ردووکیان زه‌ره‌د ده‌که‌ن و ئێمه‌ش له‌گه‌ر خۆیان
مشه‌وه‌ش ده‌که‌ن!
که‌ریم
مسته‌فا
1/11/2009
ئۆسلۆ

«.............»
|