|
پۆلی هاوچه‌رخی که‌نده‌که‌وه 2003- 2006
فه‌لسه‌فه‌له فێرگه‌دا
فه‌لسه‌فه(فیلۆ‌سۆفیا) خۆشه‌ویستی زانین. ده‌کرێت بڵێین به‌رزترین
قۆناخی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه. خوێندنی فه‌لسه‌فه له پاڵ وانه‌ی
زانستی و وێژه‌یه‌کاندا ده‌بێته هۆکارێک بۆ زیاتر فره‌وان کردنی ئاسۆی
بیری قوتابیان.
ئه‌م پرۆژه‌یه بریتیه له حه‌وت وانه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ قۆناخی
ناوه‌ندی(به‌تایبه‌ت پۆلی دووی ناوه‌ندی) وه‌ک هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی
پیاده بکرێت. به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا کتێبی له‌و جۆره بۆ
پۆله‌کانی 4 و 5 ی ئاماده‌ییش ساز بکرێت. وانه‌کان 7 وانه‌ن، هه‌ر
وانه‌یه‌کیش به سێ قۆناخ ده‌خوێنرێت،
قۆناخی یه‌که‌م، چیرۆک، که په‌یوه‌ندی به کرۆکی بیرکردنه‌وه و
ڕێبازی فه‌یله‌سوفێکی دیاری کراوه‌وه هه‌یه، له کۆتایی هه‌ر چیرۆکێک
چه‌ند پرسیارێک هه‌یه که قوتابیان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و بیروڕای
له‌سه‌ر ده‌گۆڕنه‌وه.
قۆناخی دووهه‌م، به‌و بیروڕاو وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا ده‌چنه‌وه و
گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
قۆناخی سێهه‌م، کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه و
ژیان و به‌رهه‌م و ئاماژه به خاڵه‌گرنگ و دیاره‌کانی ناو
فه‌لسه‌فه‌که‌ی ده‌کات.
به‌م پێیه قوتابی/ خوێندکار له سه‌ره‌تادا به بیرۆکه‌یه‌کی
فه‌لسه‌فی ئاشنا ده‌بێت.
له قۆناخی دووهه‌مدا بیروڕاو بۆچوونی له مه‌ڕ ئه‌و بیرۆکه‌یه
ده‌بێت. له دوا قۆناخیشدا به ژیان و خاڵه گرنگه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی
فه‌لیه‌سوفێک و کاریگه‌ریه‌تی ئه‌و فه‌یله‌سوفه له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف و
ڕێبازه فه‌لسه‌فیه‌کانی دیکه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یدا ده‌کات.
به‌کورتی ئه‌م شێوازی ئاشنا کردنه، نوێترین ڕێبازی ئاشناکردنی
قوتابیانه به فه‌لسه‌فه و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه.
دابه‌شکردنی وانه‌کان(واته حه‌وت وانه و هه‌ر وانه‌یه‌کیش سێ قۆناخ)
ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌گونجێت که هه‌ر هه‌فته‌ی وانه‌یه‌ک له
وانه‌کانی قوتابخانه، واته له کۆی 30 وانه له هه‌فته‌یه‌کدا،
وانه‌یه‌کی بۆ خوێندنی فه‌لسه‌فه ته‌رخان بکرێت له پاڵ وانه‌ی
وه‌رزش، ئاین و وێنه.... هتد
شێوازی وتنه‌وه‌ی وانه‌کان و به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی زیاتر له
بابه‌ته فه‌لسه‌فیه‌کاندا(به زمانی کوردی) له پێشه‌کی
کتێبه‌که‌دا(کتێبی فه‌لسه‌فه له‌قوتابخانه‌دا) وه‌ک ڕێنامیی مامۆستا
باس کراوه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا، پارساڵ، ئه‌و
مامۆستایانه‌ی که له پرۆژه‌ی که‌نده‌که‌وه‌وه هاتبوون بۆ ئۆسلۆ،
کۆرسێکی 3 ڕۆژییان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی گووتنه‌وه و پیاده‌کردنی ئه‌م
بابه‌ته‌وه له‌لایه‌ن( که‌ریم مسته‌فا) نووسه‌ری ئه‌م کتێبه‌وه(کتێبی
فه‌لسه‌فه له قوتابخانه‌دا، که له پایزی ئه‌مساڵدابه شێوه‌ی کتێب
چاپ ده‌کرێت)، پێگووترایه‌وه. له ساڵی خوێندنی 2005/2006 دا وه‌ک
هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی و ده‌ستپێک له قوتابخانه‌ی که‌نده‌که‌وه (
پرۆژه‌ی ئاسترید لێنده‌گرین ) مامۆستا( سه‌بریه) چه‌ند به‌شێکی لێ
پیاده کردبوو. (به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که ناوبراو له به‌هاری 2006 دا
نووسیویه‌تی ده‌کرێ که ئه‌م ڕێبازه له پۆله‌کانی سه‌ره‌تاییشدا
به‌سه‌رکه‌وتوویی پیاده بکرێت)
له ڕاپۆرتی ( پۆلی هاوچه‌رخی که‌نده‌که‌وه 2003- 2006 ) لاپه‌ڕه 14
ئاماده‌کرد‌نی کاروان عارف
بڕوانه سایتی کۆمه‌ک
www.komak.u
«.............»
|