|
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، له کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی- هه‌ولێر
له 22 تا 24 ی 5 / 2007
دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیری په‌روه‌رده:
"نامانه‌وێت کۆنگره ته‌نها ژماره‌یه‌کی دیکه بێت و بۆ کۆنگره‌کانی
دیکه زیادبکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌م کۆنگره‌یه ببێته خاڵی ده‌ستپێکی
گۆڕانه‌کان."
که‌شی کۆنگره، که‌شێکی دێموکراتیانه بوو. به‌شداربووان، که نزیکه‌ی
500 که‌س ده‌بوون، به ئازادی بیروڕا و
بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
ڕۆژی یه‌که‌م، له هۆڵی کۆنگره‌کان، کۆنگره‌که سه‌عات 10 ی به‌یانی
به گوتارێکی وه‌زیری په‌روه‌رده کرایه‌وه. په‌یامی سه‌رۆکی حکومه‌ت
به ڤیدیۆ نیشاندرا. دواتر په‌یامی چه‌ند که‌س و لایه‌نێک
خوێندرایه‌وه. دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، له سه‌عات 3 تا8 ی ئێوارێ
له هۆڵی تاوه‌ری هه‌ولێر، کاره‌کانی کۆنگره ده‌ستیپێکرد.
میوانانی کۆنگره، بابه‌ته‌کانی خۆیان خوێنده‌وه. چه‌ند که‌سێک له
چه‌ند وڵاتێکه‌وه، (هۆڵاند، دانیمارک، ئا‌ڵمانیا، سوید و نه‌رویج)
هاتبوون. بابه‌ته‌کان هه‌مه‌جۆر بوون، هه‌ر له پێشنیار بۆ گۆڕینی
سیسته‌می فێرکاری و بابه‌تی زمانه‌وانی، فێرکاری هاوچه‌رخ، تیئۆری
فێرکردن، فێرکردنی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌لای منداڵ،
خوێندنی ئاین و ڕێچکه ئاینیه جوداکان(نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نها ئاینی
ئیسلام)، دانانی منداڵ له چه‌قی سیسته‌می فێرکاریدا، تا به‌ڕێوه‌بردنی
فێرگه به شێوازێکی هاوچه‌رخ. ته‌رخانکردنی ئه‌م به‌شه‌ی کۆنگره بۆ
میوانان به‌و مه‌به‌سته بوو، تا ئاماده‌بووانی کۆنگره، به شێواز و
دید و بۆچوونی نوێی وڵاتانی پێشڕه‌فته‌ی ئه‌وروپا ئاشنا بن و وه‌ک
نموونه یه‌ک که‌ڵكی لێوه‌ربگرن.
دووکه‌س له هاوکارانی کۆمه‌ک، هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی و که‌ریم
مسته‌فا، له کۆنگره‌دا به‌شدار بوون و هه‌ریه‌که بابه‌تیان
خوێنده‌وه. دواتر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار و تێبینی ئاماده‌بووانیشیان
دایه‌وه. هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی، بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی فێرکاری هاوچه‌رخ،
سه‌ربه‌خۆیی (ناناوه‌ندێتی) فێرگه، دانانی منداڵ له چه‌قی سیسته‌می
فێرکاریدا، هۆکاری وازهێنانی منداڵان له خوێندن له دوای قۆناغی
سه‌ره‌تاییه‌وه، دانانی پلانی کاری فێرگه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و
شورای خوێندکارانه‌وه. که‌ریم مسته‌فا، بابه‌تێکی دوو ته‌وه‌ری
خوێنده‌وه. فێرکاری هاوچه‌رخ و فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان.
ته‌وه‌ری دووه‌م فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان. له‌م باسه‌دا
به‌ڕوونی ئامانجی وانه‌ی فه‌لسه‌فه له فێرگه‌دا ڕوونکرایه‌وه، که
مه‌به‌ست ڕاهێنانی منداڵه تا به شێوازی فه‌لسه‌فیانه بیربکاته‌وه و
به‌دیدی ڕه‌خنه‌وه له گشت باس و بابه‌تێک بڕوانێت و هه‌میشه پرسیاری
هه‌بێت. ته‌نها وه‌رگرێکی پاسیڤ نه‌بیت. ئامانجی وانه‌ی فه‌لسه‌فه
ئه‌وه‌نیه، که منداڵ بکات به فه‌یله‌سوف، یان بیر و بۆچوونێکی
فه‌لسه‌فی تایبه‌تیی، فێربکات
«.............»
|