په‌یماننامه‌ی مافی زارۆکان
 

 

 

 
 
 

سه‌ره‌تا

 

 

 

 

له كهندهكهوه وه بۆ سكاندیناڤیا

 

له ناوهڕاستی مانگی ههشتی ئهم ساڵی 2005 دا، گهشتێكی فێركاریمان بۆ ڕێك خرا بۆ وڵاتانی سوید و نهرویج له ڕێگای ڕێكخراوی كۆمهكهوه. مهبهستی سهرهكی گهشتهكهمان، ئاشنابوون بوو به شێوازی فێركاری و سیستهمی خوێندن له وهڵاتانی پێشكهووتوودا.

له دووههم ڕۆژی گهشتهكهمان بۆ ئۆسلۆ، كاك كهریم مستهفا كۆرسێكی پێنج ڕۆژهی لهسهر دوو بابهت بۆ ئاماده كردبووین ئێواران له سهعات شهشی ئێوارهوه دهستمان پێ دهكرد.

كۆرسی یهكهمیان، دهربارهی فهلسهفه له قوتابخانهدا. ئهم پڕۆژهیه زۆر نوێیه، وهڵاتی نهرویج یهكێكه له یهكهمین وهڵاتهكان كه ئهم پڕۆژهیهی تێدا پیاده دهكرێت. قوتابخانهی ئورانیهنبۆرگیش دووههمین قوتابخانهیه كه ئهم پرۆژهیهی تیادایه. 

مهبهستی سهرهكی ئهم پرۆژهیه، ورووژاندنی ههستی منداڵانه دهربارهی ئهو پرسیارانهی كه ههتا ئێستا ههر گرنگن لهلای مرۆڤ. وهك ژیان و مردن، ڕاستی و ناڕاستی،...... هتد. مامۆستا ڕۆڵێكی تایبهت دهبینێت لهم وانهیهدا. قوتابیان ههر یهك لهلای خۆیانهوه بهشێوهیهكی ڕێكوپێك گفتوگۆ لهسهر بابهتهكه دهكهن، بۆ نموونه یهكێك دهڵێت من پێم وایه دوای مردن زیندوو بوونهوه ههیه. یهكێكی دی دهڵێت من پێم وایه مرۆڤ، لهبهر فڵانه هۆ، زیندوو نابێتهوه. ئهم گفتوگۆیانه زۆر بهڕێزهوه ئهنجام دهدرێن. مهبهستهكهش
تهنها ئهوهیه كه منداڵان بتوانن بیر بكهنهوه و ڕێز له بۆچوونی یهكتر بگرن.

كۆرسێكی زۆر ڕێكوپێك بوو، كاك كهریم پهیمانی داوه كه له داهاتوویهكی نزیكدا ههندێك بابهتمان بۆ ئاماده بكات ههتا بتوانین ئێمه‌ش له پڕۆژهكانی خۆماندا پیادهیان بكهین.

 

مامۆستایانی پرۆژهی كۆمهك له مهكتهبی ڕۆژگاری سهرهتایی

هێرۆ، سهبری، سۆنیا

سلێمانی / پاییزی 2005

«.............»

English | Norsk  
Copyright © 2008 p4ckurd. All rights reserved.