|
له
حه‌وته‌مین کۆنسۆرتیۆمی پرۆگرامی
هه‌نگاو به
هه‌نگاو
Second Step
18-21
ی سێپته‌مبه‌ر 2008
Constantine the Philosopher University
نیترا – سلۆڤاکیا
18/9 /2008 سه‌عات8:45
ی به‌یانی له هۆڵی 307 کاره‌کانی کۆنسێرتۆم به ئاماده‌بوونی
نوێنه‌رانی چه‌ند وه‌ڵاتێکی به‌شدار له پرۆگرامی
هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو وه‌ک،
USA، سلۆڤاکیا، فینلاند، دانیمارک،
نۆ‌روێژ، ئا‌ڵمانیا، ژاپۆن، لیتوانیا و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
ژماره‌ی به‌شداربووان 21 که‌س بوون.
موحه‌مه‌د مدیری و که‌ریم مسته‌فا، به نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی
کۆمه‌ک و کوردستان، له‌وێ ئاماده‌بوون.
ڕۆژی سێیه‌می کۆبوونه‌وه‌که
16:45 تا 17،00 ده‌رفه‌ت درا به که‌ریم مسته‌فا، تا باسی پرۆژه‌ی
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان بکات. گه‌رچی ماوه‌که که‌مبوو، به‌ڵام
ناوبراو توانی به‌کورتی باسێکی پرۆژه‌که‌ی بکات و هه‌ردوو کتێبی
«په‌نجا و دوو پرسیار و حه‌وت وانه‌ی فه‌لسه‌فی» بخاته ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه که هه‌ر ناوبراو ده‌یبات به‌ڕێوه. که
تایبه‌ته به فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان کوردی. که‌ریم مسته‌فا له‌و
خاڵه‌وه چووه ناو باسه‌که‌وه که له پرۆگرامی هه‌نگاو به
هه‌نگاو داوا له منداڵ ده‌کرێت جڵه‌وی توڕه‌یی خۆی بگرێت و هه‌ستی
که‌سانی دیکه ده‌رک بکات و ڕێز له بۆچوونه‌کانیان بگرێت، به‌ڵام
ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رکه/ کاره بۆ منداڵ ئه‌سته‌مه، تا
منداڵه‌که وه‌ک تاکه که‌س له ناخی خۆی تێنه‌گه‌یشتبێت و ده‌رکی
به بوون و هه‌سته‌کانی خۆی نه‌کردبێت، ئه‌م هه‌ست به خۆ کردن و
خۆ ده‌رککردنه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی پیاده‌کردنی وانه‌ی تایبه‌تی
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵانه‌وه ده‌بێت. دیسان وه‌ڵامی چه‌ند منداڵێکی
پۆلی دوو له فێرگه‌ی ڕۆژگار له که‌نده‌که‌وه (پرۆژه‌ی ئاسترێد
لێندگرین- کۆمه‌ک) له کتێبی په‌نجا و دوو پرسیار، نیشانی
ئاماده‌بووان دا، بووه مایه‌ی سه‌رنج و سه‌رسامییان. هه‌ردوو
نوێنه‌ری ژاپۆن و سلۆڤاکیا داوایان کرد، که ڕێگه‌یان بدرێتێ
کتێبیه‌که له وه‌ڵاته‌کانی خۆیان چاپ بکه‌ن. هه‌روه‌ها
CfCیش
داوایان کرد که دوای هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و
پرسیارانه له پرۆگرامی هه‌نگاو به هه‌نگاودا جێبکه‌نه‌وه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا ڕێککه‌وت، که کتێبی په‌نجا و
دوو پرسیاریان بۆ بکات به ئینگلیزی و دواتر له‌سه‌ر
ورده‌کاریه‌کان رێک بکه‌ون.


 
«.............»
|