|
7 هه‌نگاوی گرنگ،
دوای هه‌ر وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، مامۆستا ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه
له خوێندکاران بکات.
( ئه‌م پرسیارانه، په‌یوه‌ندی به سوڕی پرسیارکردنی خوێندکاران
خۆیانه‌وه نیه)
1-
تێگه‌یشتن
- چی له‌م باسه تێگه‌یشتن؟
- چی له‌م باسه تێنه‌گه‌یشتن؟
2- ئه‌گه‌ر، گریمانه،( هێپۆتێسه )
- ئایا هیچ یه‌کێکتان پێشنیارێکی دیکه، یان نموونه‌یه‌کی دیکه، یان
ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی دیکه‌ی بۆ ئه‌م باسه هه‌یه؟
3- هۆ، هۆکار( پاڵنه‌ر )
- چ هۆکارێک، پاڵنه‌رێک هه‌یه تا وامان لێبکات، بڕوا به‌م بابه‌ته
بکه‌ین؟
- چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه، ڕاستی ئه‌م بابه‌ته بسه‌لمێنێت؟
4- نموونه
- کێ ده‌توانیت نموونه‌یه‌کی دیکه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م باسه بداتێ؟
- کامتان ده‌توانن نموونه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌م باسه‌مان بداتێ؟
5- ڕاڤه، شیکردنه‌وه
- کێ ده‌توانێت، ڕاڤه‌یه‌کی ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بکات؟
6- په‌یوه‌ستکردن، به‌ستنه‌وه
- کامتان ده‌توانن، بیرێک، بۆچوونێک له‌سه‌ر ئه‌م باسه بنیات‌بنێت؟
- ئایا ده‌توانن ئه‌م باسه ببه‌ستنه‌وه به بابه‌تێک، یان بیر و
بۆچوونێکی دیکه‌وه؟
7- مه‌به‌ست، ده‌رئه‌نجام
- چ مه‌به‌ستێک وا له‌پشت ئه‌م باس و بابه‌ت و بۆچوونه‌وه؟
- چ ده‌رئه‌نجامێکمان له‌م باس و بابه‌ته ده‌ستده‌که‌وێت؟
|