|
ئازادی بیرکردنه‌وه
ماتهیۆ لیپمه‌ن، داهێنه‌ری بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان ده‌ڵێت:
ناتوانین هیچ که‌سێک ناچار بکه‌ین، که بیربکاته‌وه (بیرکردنه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆیانه)، به‌ڵام ده‌توانین که‌شێکی وایان بۆ
دابین بکه‌ین، که بتوانن به ئازادی بیربکه‌نه‌وه."
لیپمه‌ن بڕوای وایه له
ڕێگه‌ی فێرکارییه‌کی مۆدرێن و زانستییانه‌وه، ده‌توانین خوێندکار
ئاره‌زوومه‌ند
بکه‌ین، که زانیاریان زۆرتر، ئاگامه‌ندییان فره‌وانتر و په‌یوه‌ندییه
مرۆڤایه‌تییه‌که‌یان به‌هێزتر بکه‌ن.
له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه زانیاری زۆرتر و ئاگامه‌ندی چالاک‌تر
ده‌بێت. وانه‌ی فه‌لسه‌فه و گفتوگۆی فه‌لسه‌فییانه له پۆلدا،
کۆمه‌کێکی زۆر به منداڵان ده‌کات، تا ژیرتر و مرۆڤدۆستربن.
|