چۆن
ده‌توانین
منداڵان فێری فه‌لسه‌فه
بكه‌ین؟
كاتێك
فه‌لسه‌فه
ده‌بێته
به‌شێك
له
به‌رنامه‌ی
خویندن له‌قۆناغی
سه‌ره‌تایدا
ده‌بێت
هاوسۆزییه‌ك
له
نێوان
منداڵان
و بابه‌ته‌كه‌دا
دروست بكرێت و ڕایه‌ڵه‌كانی
بابه‌ته‌كه
(فه‌لسه‌فه)
ببه‌سرێته‌وه
به بیری قوتابیانه‌وه.
خوێندنی فه‌لسه‌فه
له‌قۆناغی
سه‌ره‌تاییدا
كارێكی نوێیه، بۆیه
ده‌بێت
لێكۆڵینه‌وه‌و
تاویوێكردنی گشت لایه‌نه‌كانی
بكرێت، پێش بڕیاردان له‌سه‌ر
ئه‌و
بابه‌تانه‌ی
كه
ده‌بنه
(مه‌نهه‌ج)
پێنسۆمی خوێندن
و ده‌بێت
ئامانج و مه‌به‌ست
له‌فێربوونی
منداڵان و لاوان بۆ فه‌لسه‌فه،
بزانرێت.
دوو پرسیار زۆر گرنگه،
كه
به‌ر
له
ده‌سپێكردنی
ئه‌م
كاره،
له
خۆمانی بپرسین.
یه‌که‌م
ئایا ئێمه
مه‌به‌ستمانه
منداڵان و لاوان فێری فه‌لسه‌فه
بكه‌ین؟
دووه‌م
یان، مه‌به‌ستمانه
فێریان بكه‌ین
خۆیان فه‌لسه‌فیانه
بیربکه‌نه‌وه
(بفه‌لسه‌فێنن)؟
گه‌ر
ئه‌م
دوو پرسیاره‌مان
وه‌ڵامدایه‌وه
وه‌ڵامه‌كانمان
تاوتوێكرد و هه‌ڵسه‌نگاند،
ئه‌وا
پرسیارێكی دیكه
دێته
پێشه‌وه
ئایا منداڵان و لاوان،بابهتهكان
ئه‌زبه‌ر
(ده‌رخ)
بكه‌ن،
یانژی ته‌نها
جوابگۆی ئه‌ندێشه‌و
بۆچوونه‌كانیان
بێت و وه‌ڵامی
پرسیاره
سه‌خته‌كانیان
بداته‌وه؟
ئامانجی
خوێندنی فه‌لسه‌فه
له
فێرگه‌كانی
قۆناغی سه‌ره‌تایدا
ئه‌وه‌یه،
که
مامۆستایان
و
فێركاران شێوازێکی
وا
بگرنه‌به‌ر
تا منداڵان فێری دایالۆگ و ئاخاوتنی فه‌لسه‌فیانه
بكه‌ن
و ڕایانبهێنن
لۆژیكیانه
گفتوگۆ بكه‌ن
و له
بابهتهكان
و كێشه‌كان
بڕوانن و بكۆڵنه‌وه.
نابێت مه‌به‌ست
له‌وانه‌ی
فه‌لسه‌فه
ته‌نها
ئه‌وه
بێت
منداڵان بكه‌ن
بهما
شێێنی زانیاری و
بارێک
له
فاكت
و زانیاری‌یان
پێ
ڕه‌وان
بكه‌ن.
ده‌بێت
ئامانج له‌فه‌لسه‌فه
خوێندن ئه‌وه‌بیت،
منداڵان
فێری
تێڕوانینینی
فه‌لسه‌فیانه
بكه‌ین
و دیدگایان له‌ڕوانگه
ئاكاری و
ڕه‌وشتی
و ژیانناسییهكانهوه
فراوان بكه‌ین.
فێری ئه‌وه‌یان
بکه‌ین،
که
ته‌نها
تاکه
وه‌ڵامێک،
وه‌ڵامی
گشت پرسیاره‌کان
نیه
و تاکه
چاره‌سه‌رێکیش،
ڕێگاچاره‌ی
گشت کێشه‌کان
نیه.
فێری ئه‌وه‌یان
بکه‌ین،
گه‌رچی
وه‌ڵام
و بیروبۆچونێکیش به‌دڵی
ئه‌وان
نه‌بێت،
به‌ڵام
ده‌شێ
وه‌ک
به‌رسڤ
و ڕێگه‌چاره،
بۆ پرس
و کێشه‌یه‌ک
قبوڵیان بێت.
ئه‌و
شێوازه‌ی
سوكرات پیادهیكردوه
(شێوازی دیالێكتێكی) شێوازێكی زۆر
له‌باره
بۆ وتنه‌وه‌ی
وانه‌ی
فه‌لسه‌فه
به
منداڵان.
هونه‌ری
ئه‌م
شێوازه
ئه‌وه‌یه،سوكرات
مێشكی كه‌سی
به‌رانبه‌ری
ده‌بزواند
و ناچاریدهكرد
له
هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌ی
لایه‌نه
نادیار
و شاردراوه‌كانی
بابهتهكان
و
پرسیاره
كاندا بێت، هه‌روه‌ها
هونه‌ری
دیالێكتێك (دیالۆگ) له‌وه‌دایه،
كه
مامۆستایان،
هاوكاری
خوێندکاران
ده‌بن
بۆ دۆزینه‌وه
و
په‌یداكردنی
وه‌ڵامی
پرسیاره‌كان.
ئه‌و
ڕێبازه‌ی
كه
له(
USA)
له‌ساڵانی
1970
دا
له‌لایه‌ن
پڕۆفیسۆر ماتهیۆ
لیپمه‌ن
Mathew Lipman
داهێنراوه
له‌ژێر
ناوی
Philosophy For Children
(P4C
).
ئه‌م
شێوازه‌ی
پڕفیسۆر لیپمه‌ن،
به‌باشترین
شێوازی فێركردنی فه‌لسه‌فه
بۆ منداڵان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
به‌كورتی
ئه‌م
شێوازه
هه‌وڵده‌دات
حه‌زو
ئاره‌زوی
پرسیاركردن
و هونه‌ری
دیالۆگ
له‌لای
منداڵان په‌ره‌پێده‌دات
و
له‌هه‌مان
كاتیش‌دا پرسیاری ساده
و
ئاسایی فه‌لسه‌فیانه‌یان
ئاراسته
بكات، كه
له
تێكستی
فه‌لسه‌فی(
ئاسان
!) ،
چیرۆك و
گه‌مه‌ی
تایبه‌ته‌وه
هه‌ڵهێنجرابن.
پرۆفیسۆر لیپمه‌ن
گه‌لێ
كتێب وڕێنمایی بۆ مامۆستایان و فێركاران به
چاپگه‌یاندووه.
ڕێبازه‌کانی
دیکه‌ی
گووتنه‌وه‌ی
وانه‌ی
فه‌لسه‌فه
رێبازی
ترادیسۆنی
(ته‌قلیدی)
شێوازێكی دیكه،
كه
تاراده‌یه‌ك
دژ به
ڕێبازی (
P4C)
یه.
رێبازی (ته‌قلیدی)
ترادیسۆنی گوتنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فه
له‌سه‌ر
ئه‌و
شێوازه‌ی
كه
له
زانكۆكاندا
هه‌یه.
خوێنكاران زیاتر خۆیان به
مێژووی فه‌لسه‌فه
و
فه‌یله‌سوفه‌كانه‌وه
سه‌رقاڵده‌كه‌ن.
ئامانجی ئه‌م
ڕێبازه
ئه‌وه‌یه،
که
ڕای فه‌یله‌سوفه‌كان
و
دید
و
بۆچونیان
له‌مه
ڕ
پرسیارگه‌له
مه‌زنه‌كانی
ژیان،
بۆ
خوێندكاران بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌م
ڕێبازه، (بۆ لاوانه،
نه‌ک
منداڵان) مه‌به‌ستێتی،
خوێندکاران
له‌سه‌ر
ئه‌وه
ڕابهێنێ و
فێریان بكات و بیریانبخاتهوه،
كه
زۆ له
مێژه
و
به‌درێژایی
مێژووی بیركردنه‌وه،
كه‌سانی
دیكه
پێش ئێمه،
هه‌مان
پرسیاریان كردوه
و به‌شوێن
وهڵامهكانیشیاندا
گه‌ڕاون
و عه‌وداڵ
بوون.
ئه‌م
ڕێبازه،
هه‌وڵده‌دات
خوێنکاران
فێربكات
خۆیان(فه‌لسه‌فه
لێبده‌ن)
واته
خۆیان بیربكه‌نه‌وه
و بیروڕایان
له‌سه‌ر
پرسیاره‌كان
هه‌بێت.
ڕێبازی تێکهه‌ڵکێش
مه‌رج
نیه
هه‌ر
له‌ڕوانگه‌ی
مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه
پرسیار لای منداڵان دروست بكه‌ین.
ده‌كرێت
بۆچونه‌كانی
فه‌یله‌سوفێک
تێهه‌ڵكێش
باسێك بكه‌ین
و لێبگه‌ڕێین
منداڵان،
خوێندکاران
خۆیان لایه‌نه‌كانی
بابه‌ته‌كه
هه‌ڵسه‌نگێنن.
بۆ نمونه
ئێمه
ته‌نها
هه‌ندێ
له
بۆچوون و دیده‌كانی
ئه‌ریستۆ
تێههڵهڵكێش
به
باسه‌كه
بكه‌ین:
- ئایا ته‌نها
ئه‌و
مرۆڤه‌ی
كه
باش هه‌ڵده‌سوڕێ
و باش ههڵسو
كه‌وت
ده‌كات،
نرخی هه‌یه؟
- ئایا كه‌س
هه‌یه
حه‌ز
بكات وه‌ك
كۆیله
بژی؟
- ئایا ژنان پیاوی ناته‌واون؟
ئه‌مه
شێواز‌و میتۆدێكی په‌روه‌رده‌كاری
ڕه‌چاو
كراوه
و
له‌سه‌ر
ئه‌و
پرسیار و دهرهئهنجامانه
بنیادده‌نرێت،
كهپێشینان
(بیریاران
و فه‌یله‌سوفان)
كردوویانه
و پێیگه‌یشتوون.
ده‌كرێت
بیر‌و بۆچونی ڕه‌خنه
ئامێزی
خوێندکارانێش
ده‌رباره‌ی
فه‌یله‌سوفان
و
بابه‌ته
فهلسهفیهکنیان،
له‌لایه‌ن
مامۆستاكانه‌وه
ئاراسته
بكرێت
به‌م
شێوه‌یه
ده‌كرێت
له
ڕێگای پرسیاره
(ته‌قلیدیه)
ترادیسێۆنیهكانهوه
منداڵان بهێنینه
فه‌لسه‌فه.
دیسان ڕۆمانه‌كه‌ی
یۆسته‌ین
گاردێس(دنیاكه‌ی
سۆفیا) له‌م
بواره‌دا
شێوازێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه.
ێۆستهین
گاردیس، لێده‌گه‌ڕێت
كه
سۆفیا وه‌ڵامه‌كان
له‌ڕێگه‌ی
مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه
په‌یدا
بكات.
ڕێبازی
Carpe-dim
.
له‌م
ڕێبازه‌دا
ڕێگه
به‌مامۆستا
و
فێركار ده‌درێت
كه‌له‌كاتی
پێویست و گونجاو‌دا،
بیروڕای فه‌لسه‌فیانه‌ی
خۆی ده‌ربڕێت
و
بفه‌لسه‌فێنێ.
Carpe-dimeوشه‌یه‌كی
لاتینهیهو
مانای
-
هه‌ل
به‌كار
بهێنه-
واته:
كه‌ی
گونجاو پێویستی كرد پرسیاری فه‌لسه‌فی
بكه
و فه‌لسه‌فه
لێبده!
خاڵێكی گرنگ كه
نابێت له‌یادی
بكه‌ین،
ئه‌وه‌یه
كه
گشت منداڵێك ئه‌و
خولیای پرسیاركردن و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ی
نیه.
له‌وانه‌یه
ئه‌ومنداڵانه‌ی
كه
خولیا‌و توانای ڕه‌خنه
و پرسیاریان نیه
به‌ئاسانی
بكه‌ونه
ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی
گفتوگۆكانهوهو
داببڕێن.
خۆ له
بنه‌ڕه‌تدا
مه‌به‌ست
له‌وانه‌ی
فه‌لسه‌فه
ئه‌وه‌یه
كه‌منداڵان
له
گفتوگۆی
فهلسهفهیاندا
چوست و چالاك بن.
ئه‌ی
كه‌واته،
چی له‌و
منداڵا
نه
بكه‌ین
كه
پرسیار ناكه‌ن
و ڕه‌خنه
ناگرن؟
ده‌كرێت
له‌ڕێگای
گێڕانه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فه‌وه
( وه‌ك
هه‌قایه‌ت
و چیرۆك) به
فه‌لسه‌فه
ئاشنا بكرێن و خوی پرسیار كردن و ڕه‌خنه
گرتنیان لا دروست ببێت.
ده‌شێت
مامۆستا-
فێركار،
ناچار بێت
له‌ئه‌نجامی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
هه‌ندێك
پرسیاردا پرینسیپی
dime
Carpe
به‌كاربهێنێ
و خۆی فه‌لسه‌فه
لێبدات.
بۆ نموونه
(بێریڤان)
ته‌مه‌نی
هه‌شت
ساڵه
و له
پۆلی دووه.
ڕۆژێک له
پۆلدا
باسی ئه‌وه
ده‌كات
كه
پشیله‌كه‌ی
مردووه.
ده‌شێت،
مامۆستا
بپرسێت
:
-
ئایا ژیانێكی دیكه
دوای مردن هه‌یه؟
یان
-
ئایا
پشیله‌كه‌ی
سیسیلیا ده‌چێته
به‌هه‌شت؟
یان پرسیار بكات
-
ئایا زیندوو بوونه‌وه
هه‌ر
ته‌نها
بۆ مرۆڤ هه‌یه؟
ئه‌ی
بۆ بۆ
پشیله
نیه؟
ڕه‌نگه
یه‌كێك
له
منداڵه‌کانیش
هه‌ڵبداتێ
و بڵێ
-
زیندوو بوونه‌وه
له‌دوای
مردن هه‌ر
نیه،
نه
بۆ مرۆڤ نه
بۆ
پشیله.
ئیدی
تابێت، پرستیارهكان
ئاڵوز تر ده‌بن
و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان
ئاسان نابن.
«.............»