Community of Inquiry
ڕێبازی جڤاتی ڕامانی
یه‌که‌مجار
فه‌یله‌سوف، چارڵس ساندێرس پێریس( 1839- 1914) ئه‌م چه‌مکه‌ی داهێناوه. جۆن
دێوی زۆر گرنگی پێداوه. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕێباز و چه‌مکه، منداڵ له‌و جڤاته‌ی،
یان ئه‌و کۆمه‌ڵه و گروپه‌ی، یان ئه‌و پۆله‌ی له‌گه‌ڵیاندایه، به‌دوی
ڕاستیه‌کاندا بگه‌ڕیت و ڕامانی هه‌بێت.
له جڤاتێکی ڕامانیدا،
منداڵان ده‌توانن فه‌نتازیا- ئه‌ندێشه و بیر و هۆشی یه‌کدی زیاتر بجوڵێنن و
یه‌کدی بۆ بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر ڕابکێشن. زیاتر گوێ بۆیه‌کدی ڕادێرن و به دیدی
ڕه‌خنه‌ییه‌وه له بۆچوون و به‌ڵگه و ئه‌رگومێنته‌کان بڕوانن و
(به‌ده‌سته‌جه‌معی) به‌کۆ ده‌رئه‌نجامه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنن و ئه‌نجامگیری (
لۆجیکانه‌ی ) لێبکه‌ن.
ئه‌م ڕێبازی ( جڤاتی
ڕامانی) یه دواتر بووه شاڕێ له کۆنسێپتی ( فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان) له‌لای
ماتیێو لیپمان ( له به‌شی دووه‌می ئه‌م کتێبه‌دا به‌درێژتر باسی شێوازه‌که‌ی
لیپمان ده‌که‌م )
«.............»
|