فه‌لسه‌فه له
فێرگه‌دا
فه‌لسه‌فه وه‌ك بابه‌تی خوێندن له
فێرگه‌دا،
ته‌نها ئامانج لێی ئه‌وه‌یه،
ڕایه‌ڵێكی كولتوری دروست بكات.
خوێندنی فه‌لسه‌فه، وه‌ك وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌فێرگه‌دا
پێویسته و ده‌بێت له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا، هه‌فته‌ی وانه‌یه‌ک و له قۆناغی
ناوه‌ندی و ئاماده‌ییدا هه‌فته‌ی دوو وانه بخوێندرێت.
فه‌لسه‌فه وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له
فێرگه‌کانی ڕۆژئاوای
ئه‌وروپادا، نه‌خوێندراوه، بۆ نموونه فه‌ره‌نسا وڵاتێكی پێشه‌نگه له‌م
بوارانه‌دا و تاكه وڵاته كه دین وه‌ك
پێنسۆم(مه‌نهه‌ج)
له
فێرگه‌دا
ناخوێنرێت،
كه‌چی بابه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كان له گه‌ڵ وانه‌ی (په‌روه‌رده‌ی
ڕه‌وشت
moral education)
دا ده‌خوێندرا.
به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌نه‌ی كه ڕژێمی كۆمۆنیستی بوون، فه‌لسه‌فه له هه‌موو
قۆناغه‌كانی خوێندندا ده‌خوێنرا. فه‌لسه‌فه و تیۆریه‌كانی مارکسیزم
یه‌كێك بوو له‌وانه سه‌ربه‌خۆ و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی قۆناغه‌كانی خوێندن.
مه‌به‌ستیش له‌مه ئاشناكردنی منداڵان و لاوان بوو به‌و ئایدۆلۆژیا و
پرینسیپانه‌ی كه كۆمه‌ڵگایان له سه‌ر بنیادنابوو. به بۆچونی زۆرینه‌ی
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و ڕژێمانه،
ئه‌و كاره (indoktor
erende)
(ته‌عمیمكردن)
گشتاندنی
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بوو. به‌ڵام ده‌کرێت
به خوێندنی وانه‌ی دینی بشوبهێنرێت
له‌و و‌ڵاتانی
ڕۆژئاوادا.
خوێندنی فه‌لسه‌فه به‌ڕه‌سمی له قۆناغی خوێندنی زانكۆدا،
له نه‌رویج
وه‌ك سمسته‌رێكی
سه‌ربه‌خۆ
هه‌یه،
ناوی
examn
philosophicum
به
(phil
ex
)
ناسراوه. ده‌بێت هه موو خوێنكارێكی زانكۆ ئه‌م كۆرسه شه‌ش مانگیه بخوێنێت و
نمره‌ی ده‌رچونیش به‌ده‌ست بێنێت ده‌نا گه‌واهی نامه‌ی زانكۆی پێ‌نادرێت.
له‌ساڵانی 1970 به‌دواوه،
که ماتهیۆ لیپمه‌ن، له ئه‌مریکا ڕیبازی
P4C
داهێنا ( گه‌رچی له‌کۆتایی ساڵانی 1960 وه له‌م بواره‌دا کارده‌کات) ئیدی
ورده ورده، وانه‌ی فه‌لسه‌فه له فێرگه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا
بڵاوبۆوه.
به
پێی ڕیفرۆمی
ساڵ97
19
له‌نه‌رویجدا
فه‌لسه‌فه تێكه‌ڵی وانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئاینی (په‌روه‌رده‌ی مه‌سیحی) و
ژیانناسی‌كراو وانه‌یه‌كی نوێی لێدروستكرا.
له‌ڕێگای ئه‌م وانه‌یه‌وه گه‌لێك بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی و مۆراڵی (ئاكاری) و
ژیانناسی له قۆناغه‌كانی خوێندندا ووروژێنران. ئه‌و به‌دواداچوون و
لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه له‌م ئاقاره‌دا كراون ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌م وانه‌یه-
بابه‌ته له‌لای قوتابیان ئاكتوێله(جالبه)
و
وه‌ك بناخه‌یه‌ك
وایه بۆ بنیادنانی ئه‌ندێشه‌ی كاركردنی
خوێندکاران
له‌ته‌ك بابه‌ته
مرۆییه‌كان
و كێشه مۆرالیه‌كان، له‌پاشه‌ڕۆژدا. دیسان نابێت له‌بیرمان بچێت كه
میتۆلۆجیای یۆنانی به‌شێكی گرنگی ڕه‌گی كلتوری رۆژئاوایه. ئه‌م میتۆلۆجیایه
باكراوندێكی سه‌ره‌كی و گرنگه بۆ تێگیشتن له‌فه‌لسه‌فه‌و فه یله‌سوفانی یۆنانی
كۆن
(ئه‌نتیك).
له میتۆلۆجیادا، ئه‌ندێشه‌ی بوون و خوڵقاندن وروژێندراون و دواتر بوون
به‌كه‌ره‌سته‌ی فه‌لسه‌فه‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی له‌ئه‌وروپادا. به كورتی
مویتۆلۆجیای یۆنانی، خاڵی هاوبه‌شی كلتوری و گۆشه‌نیگای ژیانناسی
وبیركردنه‌وه‌ی ئه‌وروپایه.
له‌به‌رهه‌ندێ ناسینی میتۆلۆجیای یۆنانی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا به‌گشتی و
ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ئه‌م كلتوره‌دا، یه‌كێكه له‌مه‌رجه گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كان
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا
وه‌ک
مامۆستا‌و فێركار كاربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده زه‌خیره‌ی فكرییان پێبێت وه‌ڵامی
پرسیارانی منداڵان و لاوان بده‌نه‌وه. ئه‌و پرسیارانه‌ی كه مانای ژیان و بوونی
خۆیان ده‌داتێ و مۆرالێكی-
ڕه‌وشتێکی
هاوبه‌شیان له‌لا دروست ده‌كات.
له‌ساڵی 1999 وه وانه‌ی فه‌لسه‌فه له زۆربه‌ی باخچه‌ی منداڵان و فێرگه‌کانی
نه‌رویجدا، وه‌ک وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌خوێندرێت.
ئه‌و هۆکارانه‌ی خوێندنی فه‌لسه‌فه له قۆناغه‌کانی خوێندندا پێویست ده‌که‌ن
1-
ئه‌نگیزه‌ی منداڵ
گشت
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵاندا كاریان كردووه، باش ده‌زانن كه منداڵان
(زۆربه‌یان) گچكه فه‌یله‌سو‌فێكن. گه‌رچی ئه‌م سیفه‌ته له منداڵێكه‌وه بۆ
منداڵێكی دیكه، كه‌م و زۆر ده‌گۆرێت.
ئه‌وه
بۆ منداڵانی
زارۆخانه،
وه‌ك خویه‌كی لێهاتووه كه هه‌میشه بپرسن،
بۆ؟ بۆ‌چی؟
هه‌ر
هێنده‌ش وه‌ڵامێكیان ده‌ستگیربوو، جارێكی دیكه، هه‌مان پرسیار دووباره
ده‌كه‌نه‌وه بۆ؟ بۆ‌چی؟
له
به‌ر هه‌ندێ،
بۆنموونه له وڵاتێکی وه‌ک نه‌رویجدا
(ڕێسای پلانی باخچه‌كانی منداڵان له نه‌رویجدا
R95
)
ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و
كارمه‌ندانی باخچه‌كانی منداڵاندا، كه هه‌رده‌م، گوێڕادێر
و
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
خو‌ی پرسیاركردنه‌ی منداڵان بن، چونكه به‌پێی بڕگه‌كانی ئه‌و رێسایه وا
لێكدراوه‌ته‌وه
«
منداڵان سه‌رقاڵ و هه‌میشه له بیری پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ژیان و بووندان».
2-
پرسیارگه‌لی هه‌مه‌جۆر
منداڵان
پرسیارگه‌لی هه‌مه‌جۆرده‌که‌ن و
زۆر سه‌رقاڵی ئه‌م جۆره پرسیارانه‌ن:
- ئێمه
له كوێوه هاتوین؟
- چۆن
دروست بووین؟
- كه
مردین چیمان لێدێت و بۆكوێ ده‌چین؟
منداڵان
له‌م
شته‌گه‌له‌ش ده‌پرسن: خودا،
به‌هه‌شت-
ئاسمان، باوه‌ڕ،
گومان،
دڵنیایی، ته‌نهایی و هیوا. ئه م جۆره پرسیارانه ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌كی باشبن بۆ
گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له نێو منداڵاندا.
3-
بیرکردنه‌وه‌ی کۆنکرێتی ( واقعی)
منداڵان،
هه‌رله خۆیانه‌وه
بیرده كه‌نه‌وه،
بێ
ئه‌وه‌ی كه‌س پرسیاریان لێبكات، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر كۆنكرێتی (واقعی)
و به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و تێڕوانینی خۆیان بۆ دنیا و ده‌وروبه‌ر.
بۆ
نموونه،
(
كچێكی
ته‌مه‌ن چوار ساڵ له خێزانێكی نه‌رویجی دیندار، ده‌بوایه هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش
به‌رچایی گوێبیستی ئه‌و دوعا و نوێژانه بوایه كه دایك و بابی له ئنجیله‌وه
ده‌یانخوێند. به‌یانیه‌كیان كچه گوێی له‌و به‌سه‌رهاته‌ی عیسا ده‌بێت كه
به‌سه‌ر ئاوی
ده‌ریادا ڕۆیشتووه، یه‌كسه‌ر كچه هه‌ڵده‌داتێ و ده‌ڵێت:
-
ئه‌وه
ئاوی
ده‌ریاكه به‌ستبووی،
بۆیه عیسا توانیوویه‌تی به‌سه‌ریدا بڕوات.)
4-
پاشخانی هۆشیاری و زانیاری، مامۆستا و باوان
پاشخانی هۆشیاری و زانیاری و نه‌فه‌س درێژی مامۆستا و فێرکار و باوان، بۆ
تێرکردنی ویستی پرسیارکردنی منداڵان زۆر گرنگه.
باوان،
یان هه‌ركه‌سێكی دیكه، كه كار گه‌ڵ منداڵاندا ده‌كات و كردویه‌تی،
ئه‌وه ده‌زانێت كه زۆربه‌ی جاره‌كان، پرسیاره‌كانی منداڵان جاڕسكه‌رن و
حه‌وسه‌ڵه و كاتێكی زۆری ده‌وێت تا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه، زۆربه‌ی جاره‌كانیش
مرۆڤ وه‌ڵامی ته‌واو ڕازیكه‌ری پێنیه بۆیان. زۆربه‌ی جاره‌كانیش
وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، پرسیاری نوێیان لا دروست ده‌كات. بۆنمونه، هه‌ندێ جار
ده‌پرسن كه ئێمه(منداڵان) له كوێوه هاتوین؟ گه‌ر وه‌ڵامیان بده‌ینه و بڵێین"
خودا ئه‌وان و یه‌كه‌م مرۆڤ و گشت مرۆڤێكیشی دروست كردوه". ئه‌وا بێگومان
پرسیاری دوای ئه‌و وه‌ڵامه ئه‌وه‌یه:
-
ئه‌ی
خودا كێ دروستی كردوه و له‌كوێوه هاتووه؟
گه‌ر
بێت‌و هه‌ندێك ماتریالیستانه بیربكه‌نه‌وه هه‌وڵبده‌ن كه بوون و خولقاند له
ڕوانگه‌ی تیۆری ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه
(the
big bang
)
وه بۆ
مندڵان ڕوونبكه‌نه‌وه. ئه‌وا دیسان ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت
«
ئه‌ی
ئه‌م ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه چۆن
ڕویدا؟»
5-
گرنگی وه‌ڵامدانه‌وه له‌لای منداڵ
پرسیاركردن
له‌لای منداڵان
هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. خۆ گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه،
ئه‌وا
وا لێكیده‌ده‌نه‌وه،
كه له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه گرنگیان پێ‌نادرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی
پرسیار نه‌كردنیان و بگره ڕقبوونه‌وه‌ش له فێربوون.
مه‌ترسی ئه‌م جۆره ڕه‌فتاركردنه له‌گه‌ڵ منداڵاندا، له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ری
پرسیاركردن و خۆدۆزینه‌وه و ئاسۆی بیرفراوانكردن،
له لای منداڵ ده‌مرێ و نامێنێت.
له‌به‌ر هه‌ندێ،
زۆر گرنگه ئه‌م ڕه‌هه‌ندی پرسیاركردنه‌ی منداڵان به هه‌ند وه‌ربگرین.
6-
په‌ناگایه‌کی ئارام
دیسان
ئه‌وه‌ش زۆر مه ترسیداره، گه‌رمنداڵان هه‌ست به‌په‌ناگایه‌ك نه
كه‌ن چ
دینی،
یان فه‌لسه‌فی،
كه ڕووی تێبكه‌ن! پێویستیه‌كی ده‌روونی مرۆڤه كه
زۆرجار
خۆی پابه‌ندی فه‌نتازیا یان پرسیاركردن بكات.
ده‌بێت
ئێمه‌ی گه‌وره ساڵان، له‌وه تێبگه‌ین كه له دنیای منداڵاندا قۆناغێكی گرنگ
هه‌یه،
ده‌كرێت ناوی بنێین(قۆناغی په‌ڕینه‌وه) په‌ڕینه‌وه له قۆناغی تێڕوانینه
دینیه‌كان،
بۆ قۆناغی
پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌كان.
گۆشه‌نیگای منداڵ وابه‌ستی ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه له چ ژینگه‌یه‌كه‌وه هاتووه
و
پاشخان و
باكگراوندی چییه.
7-
ژینگه و پاشخانی زانیاری و هۆشیار خێزان
بۆنمونه،
ئه‌و منداڵه‌ی له ژینگه‌یه‌كی دینی و ئاین په‌روه‌ره‌وه هاتبێت، ئه‌وا
ئه‌ندێشه و پرسیاره‌كانی له و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه‌و له ڕوانگه‌ی
هه‌قایه‌ته دیینیه‌كانه‌وه پرسیار ده‌كات. هه‌قایه‌تی ئاده‌م و حه‌واو
خوڵقاندن، هه‌میشه وا له
خه‌یاڵی
ئه‌ومنداڵانه‌داكه‌له خێزانه دینیه‌كانه‌وه هاتوون. به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی
كه له خێزانی(سێكولار)
نادینییه‌وه هاتوون ڕه‌نگه پرسیاره‌كانیان زیاتر ماتریالیستیانه بێت و له
ڕوانگه‌ی بیردۆزی
the big bang
پرساربكه‌ن.
وه‌ڵامدانه‌وه و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پرسیای منداڵان
چه‌ند
شێوازێك هه‌یه تا ڕووبه‌ڕووی پرسیاره‌كان و فه‌لسه‌فه لێدانی منداڵان ببینه‌وه.
باشترینیان ئه‌وه‌یه كه به‌وردی گوێ بۆ پرسیاره‌كانیان ڕادێرین و له قوڵایی
و ڕه‌هه‌ندی پرسیاره‌كان بگه‌ین و وه‌ڵامی پڕمانا، به‌ڵام ساكاریان
بده‌ینه‌وه. یان وه‌ك ئه‌و شێوازه‌ی كه له زۆربه‌ی كلتوره‌كاندا باوه،
بۆهه‌ر پرسیارێك هه‌قایه‌تێك یان چیرۆكێك بگێڕینه‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی
به‌رسڤی پرسیاری منداڵانی ته‌مه‌ن(6
-7)
ساڵان تامێرمنداڵانی ته‌مه‌ن(12-
13)
ساڵان. به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه پێیده‌ڵێن(په‌روه‌رده‌ی ئاینیriligion
Education).
ده‌كرێت وه‌ڵامی هه‌ندێ له پرسیار و ئه‌ندێشه‌كانی منداڵان بده‌ینه‌وه و
ده‌روازه‌ی پرسیاركردنیان زیاتر بۆ ئاواڵا بكه‌ین. ئه‌م شێوازه منداڵان زۆر
چێژی لێده‌بینن.
دیسان
ده‌كرێت له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌و داستانه‌وه، وه‌ڵامی هه‌ندێك له
پرسیاره‌كانیان بده‌ینه‌وه. گرنگی ئه‌م ڕێبازه له‌وه‌دایه كه منداڵان، به
پرسیاره‌كان و بۆچونه‌كانی نه‌وه‌كانی ڕابوردوو ئاشنا ده‌بن. ئه‌و
پرسیارگه‌له‌ی ئه‌مڕۆكه خۆشیان سه‌رقاڵین. به‌م هۆیه‌وه له‌وه حاڵیده‌بن
كه په‌یداكردنی وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار ئاسان نیه و بیركرنده‌وه‌ی زۆری
ده‌وێت.
«.............»