فه‌لسه‌فه و زمان
به‌هۆی زمانه‌وه ده‌توانین " شته" ماتریاڵیه‌کانی ده‌وروبه‌رمان و ئه‌ندێشه
و هه‌سته‌کانمان به‌رجه‌سته بکه‌ین. بۆ ئه‌فراندنی زمانیش پێویستمان به وشه
هه‌یه.
مرۆڤ تاکه زینده‌وه‌رێکه، ده‌توانێت له ڕێگه‌ی زمانه‌وه، ڕاڤه و ده‌ربڕین،
له بیر و بۆچوون و هه‌ست و سۆزی خۆی بکات. دیسان هه‌ر به‌هۆی زمانه‌وه،
ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌شدا ببه‌ستێت و ڕه‌هه‌ندێکی
فه‌لسه‌فیش به مێژوو ببه‌خشێت.
گرنگی زمان له‌وه‌دایه، که نه‌ک ته‌نها ده‌توانین باس له سێ کاتی جیاواز،
ڕابوردوو، ئێستا و داهاتوو بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌توانین دنیای نادیاریش، له
ڕێگه‌ی زمانه‌وه وێنا بکه‌ین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه، بابه‌تی زمانه‌وانین. گفتۆکردن و
پرسیارکردن، له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه، ده‌بنه هۆکارێک بۆ به‌هێزکردنی-
ڕاهێزانی زمان.
وه‌ک
ئاشکرایه، بیرکردنه‌وه پێش زمان ده‌که‌وێت، به‌ڵام کاتێکیش هه‌گبه‌ی زمان
به‌تاڵبێت، ده‌ربڕینی بیرکردنه‌وه‌که له فۆرمی گووتاردا ده‌بێته کارێکی
سه‌خت. جا بۆیه گرنگه، له وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا هه‌میشه مامۆستا- فێرکار،
ڕاڤه‌ی هه‌ر چه‌مک و وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ک، بۆ منداڵان بکه‌ن، که
له‌بابه‌تی وانه‌که‌دا دێت. ئه‌وکاره‌ش کۆمه‌کی منداڵ ده‌کات، تا بتوانێت
مه‌به‌ستی خۆی ده‌ربڕیت.
دیسان
بۆ ڕاهێزانی زمانی منداڵان، ده‌بێت مامۆستایان، هانیان بده‌ن تا بۆ گشت
ڕاده‌ربڕین و وه‌ڵامێکیان، به‌ڵگه و پاساویان هه‌بێت.
بۆ نموونه، مامۆستا هه‌رده‌م له منداڵان بپرسێت:
-
کاتێک ده‌ڵێیت، ده‌بێت ئه‌م " شته " وابێت، یان وانه‌بێت، مه‌به‌ستت چیه؟
- چ
به‌ڵگه‌یه‌کت هه‌یه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌که‌ت؟
-
گه‌ر به‌بڕوای تۆ ئه‌م وه‌ڵامه، یان ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌بێت، ئایا تۆ
ده‌توانیت وه‌ڵامێکی ڕاستمان بده‌یته‌وه؟
ئه‌م
کاره‌ش نه‌ک هه‌ر زمانی منداڵ پاراو ده‌کات، به‌ڵکو ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌شی فراوان
ده‌کات.
«.............»
|