ڕۆڵی مامۆستا
پاشخانی هۆشیاری و زانیاری و نه‌فه‌س درێژی مامۆستا و فێرکار، بۆ تێرکردنی
ویستی پرسیار کردنی منداڵان زۆر گرنگه.
-
هه‌رده‌م
مه‌به‌ست و ڕاوبۆچوونی منداڵان به‌هه‌ند وه‌ربگره و به‌بێ به‌ها و گاڵته‌ی
مه‌زانه.
-
کاتێک
گفتوگۆ و دیالۆگی فه‌لسه‌فی له پۆلدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌وڵبده ئه‌و وشه
و چه‌مک و ده‌سته‌واژانه به‌کار بهێنه، که له‌لای منداڵان ئاسنتره و
زووتر تێیده‌گه‌ن.
-
هه‌وڵبده،
وشه و ده‌سته‌واژه، قورس و گرانه‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان و ساده،
ڕوونبکه‌یته‌وه.
-
هه‌وڵبده،
تا منداڵه‌کان گشت بیروبۆچوون و کۆمێنتار و ده‌ربڕینێکیان، ڕاڤه‌بکه‌ن و
هۆکه‌ی ڕوونبکه‌نه‌وه، که مه‌به‌ستیان چیه.
-
ده‌بێت
بزانیت جیاوازی له نێوان سه‌لماندن و به‌هانه و پاساوی، (باش) و
(که‌مترباش) دا بکه‌یت و هه‌وڵبده به‌هانه و پاساو به به‌هانه و پاساوی
نوێ ڕوونبکه‌ره‌وه. هه‌وڵبده ڕێسایه‌ک بدۆزیته‌وه، تا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
له‌سایه‌دا ڕێکبخه‌یت.
-
له‌وه
مه‌ترسێ پرسیارێک به‌کراوه‌یی(بێ وه‌ڵام) به‌جێبهێڵیت، زۆربه‌ی جار ئه‌وه
ده‌بێته مایه‌ی گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ی نوێ.
-
له‌به‌رده‌م
منداڵه‌کاندا دانی پێدابنێ و باسیبکه، که زانیاری گه‌وره‌کانیش سنورداره
و هه‌موو شتێک نازانن. به‌ڵکو ئه‌وانیش وه‌ک منداڵان و له‌گه‌ڵ منداڵاندا
هه‌وڵده‌ده‌ن، تا زانیاری خۆیان زیاد‌بکه‌ن و شتی نوێ فێرببن.
-
بیرت
هه‌بێت، که ده‌بێت بیرکردنه‌وه له کاتی فگتوگۆ و دیالۆگدا، هه‌میشه
له بزاوتدا بێت و گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. ئاشکرایه مرۆڤ هه‌وڵده‌دات شت-
زانیاری له‌و بواره‌دا فێربیت، که زانیاری له‌باره‌یه‌وه نییه، یان
که‌مه.
«.............»
|