په‌یماننامه‌ی جیهانیی زارۆکان
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو
ئه‌نجومه‌نی گشتی
20 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1989
پێشه‌کى
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
که،
له‌به‌ر ڕۆشنایی پرنسیپه‌کانی «به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو»، پێیان وایه سه‌لماندنی باوه‌ڕی سه‌روه‌ریی ڕه‌سه‌ن
لای هه‌موو ئه‌ندامانی مرۆڤایه‌تی و باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی مافی هه‌ر
هه‌موو یه‌کسانه و ده‌ست تێوه‌ردان هه‌ڵ ناگرێ، بنامه‌یه بۆ
ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهاندا،
ڕه‌چاوی ده‌گرن که،
گه‌لانى
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، له «به‌یاننامه» که‌یانه‌دا، دووپاتی
ده‌که‌نه‌وه که باوه‌ڕیان هه‌یه به مافه بنگه‌ییه‌کانی
مرۆڤایه‌تی و به سه‌روه‌ری و ڕێزی تاکه‌که‌س و بڕیاره کارئاسانی
بکه‌ن هه‌م بۆ گه‌شانه‌وه‌ی جڤاکی و هه‌م بۆ سه‌رخستنی ئاستی
گوزه‌ران به ئازادییه‌کی زیاتره‌وه،
ده‌یسه‌لمێنن که، سازمانی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، هه‌م له «جاڕی
گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ» و هه‌م له «په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ» - دا، به‌یانی کردووه و هاوڕایه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئازادی و مافانه‌ی باسیان له‌وێدا هاتووه به
هه‌موو مرۆڤیک ڕه‌وایه، بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ک، وه‌ک ڕه‌گه‌ز،
ڕه‌نگ، زایه‌ند، زمان، دین، بیروڕای سیاسی یان هه‌ر بابه‌تێکی
دیکه، بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جڤاکی، سامان، بنه‌ماڵه یان هه‌ر
پله‌وپایه‌یه‌ک.
جه‌خت ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، سازمانی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو،
له «جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ»– دا بانگی داوه که زارۆک مافی
هه‌یه له سه‌رپه‌رشتی و هاوکاریی تایبه‌تدا.
باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی خێزان - که پۆلێکی بنگه‌یی جڤاته و
ژینگه‌یه‌کی سروشتییه بۆ گه‌شه کردن و خۆش گوزه‌رانیی هه‌موو
ئه‌ندامانی و به‌تایبه‌تی زارۆک – ده‌بێ پاراستن و هاوکاریی
پێویستی بۆ ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی ته‌واوی خۆی
له جڤاتدا ببینێت.
ده‌یسه‌لمێنن که زارۆک، بۆ گه‌شه کردنی ته‌واو و هاوئاهه‌نگی
که‌سایه‌تی خۆی، له ژینگه‌ی خێزاندا، پێویستی به که‌ژێکی شاد، پڕ
خۆشه‌ویستی و ده‌رک کردن هه‌یه.
بڕوایان وایه که ده‌بێ زارۆک ته‌واو ئاماده بکرێت بۆ ژیانێکی
سه‌ربه‌خۆی ناو کۆمه‌ڵگه و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بیرۆکانه‌ی ناو
«به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو» بار بهێنرێن، به تایبه‌تی
بیرۆکه‌گه‌لی ئاشتی، سه‌روه‌ری، سنگفره‌وانی، ئازادی، یه‌کسانی و
هاوکاری.
ڕه‌چاوی ده‌گرن که، پێداویستیی سه‌رپه‌رشتییه‌کی تایبه‌تی زارۆک
جێگیره، هه‌م له «به‌یاننامه‌ی ژنێڤ – ده‌رباره‌ی مافی زارۆک» ی
ساڵی 1924 - دا و هه‌م له «به‌یاننامه‌ی مافی زارۆک» - دا که 20
ی نۆڤه‌مبه‌ری 1959 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه بڕیاری درا.
پاشان ئه‌م پێداویستییه سه‌لمێندرا له «جاڕی گه‌ردوونیی مافی
مرۆڤ» و له «په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی مافگه‌لی
مه‌ده‌نی و سیاسی» (به تایبه‌تی له به‌ندی 23 و 24 دا) و له
«په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی مافگه‌لی ئابووری، جڤاکی
و فه‌رهه‌نگی» (به تایبه‌تی له به‌ندی 10 دا) و هه‌روه‌ها له
ڕێنامه و ئامرازه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌کان و سازمانه
نێونه‌ته‌وییه‌کانی کار بۆ خۆشگوزه‌رانیی زارۆک ده‌که‌ن.
ڕه‌چاوی ده‌گرن که، هه‌روه‌ک له «به‌یاننامه‌ی مافی زارۆک» دا
هاتووه: «زارۆک، به هۆی کاڵیی له‌شه‌کی و هۆشه‌کییه‌وه پێویستی
به سه‌رپه‌رشتی و پاراستنی تایبه‌ت هه‌یه که داوای په‌رژینی
قانوونی ده‌کات، هه‌م پێش، هه‌م پاش زان».
جه‌خت ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامانه‌ی باس له پرنسیپه
جڤاکی و مافه‌کییه‌کان ده‌که‌ن که ده‌رباره‌ی سه‌رپه‌رشتی و
پاراستنی زارۆکن. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه دۆزی جێ‌نشین و
ته‌به‌ننیی زارۆکن، له هه‌ردوو بواری میللی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
ڕێساگه‌لی سازمانی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو ده‌رباره‌ی ئاستی
هه‌ره‌ژێری دادپه‌روه‌ری له مه‌سه‌له‌ی تاوانی لاوان (ڕێساگه‌لی
په‌کین)، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یماننامانه‌ی ده‌رباره‌ی پاراستنی ژن و
زارۆکن کاتی ته‌نگانه و ناکۆکیی چه‌کدارانه.
ده‌یسه‌لمێنن که، له هه‌موو وه‌ڵاتانی جیهاندا، زارۆک هه‌ن له
بارودۆخێکی فره سه‌ختدا ده‌ژین و ئه‌مانه‌ش پێویستیان به ئاگا لێ
بوونی تایبه‌ت هه‌یه.
گرنگی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی هه‌ر میلله‌تێک نه‌رێت و به‌های
فه‌رهه‌نگیی خۆی هه‌یه بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی هاوئاهه‌نگانه‌ی
زارۆک.
ده‌یسه‌لمێنن که، گرنگه هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت بۆ
پێشخستنی گوزه‌رانی زارۆک له هه‌ر وه‌ڵاتێک، به‌تایبه‌تی له
وه‌ڵاتانی فراژی.
ڕێک که‌وتن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
به‌شى یه‌که‌م
به‌ندى
1
له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، مه‌به‌ست له زارۆک هه‌موو مرۆڤێکه
ته‌مه‌نی ژێر هه‌ژده ساڵ بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه‌ی
ده‌یگرێته‌وه ته‌مه‌نێکی زووتر بۆ ڕسکان دابنێت.
به‌ندى
2
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ڕێزى مافه‌کانی
ئه‌م په‌یمانانه ده‌گرن و ده‌سته‌به‌ریان ده‌که‌ن بۆ هه‌ر
زارۆکێکی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قانوونی خۆیان بێ هیچ جۆره
هه‌ڵاوردنێک، هه‌ر چییه‌ک بێت ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ، زایه‌ند، زمان، دین،
بیڕوڕای سیاسی یان هه‌ر دیدێکی دی، بنه‌چه‌ی میللی، نه‌ته‌وه‌یی و
جڤاکی، سامان، هاندیکاپ، بنه‌ماڵه یان هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی
دیکه‌ی زارۆکه‌که، دایک‌وباوک یا سه‌رپه‌رشتی زارۆک.
2-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویست ده‌نێن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی پاراستنی
زارۆک به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره هه‌ڵاوردن و سزا دانێک که
په‌یوه‌ندی به پله‌وپایه، چالاکی، بیروڕا ده‌ڕبڕین و بڕوای
دایک‌وباوک، سه‌رپه‌رشت یان ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌یه‌وه، هه‌بێت.
به‌ندى
3
1-
له هه‌موو
هه‌ڵوێستێکدا که په‌یوه‌ندى به زارۆکه‌وه
هه‌بێ،
له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێکی جڤاکیی خۆشگوزه‌ران بێ، چ که‌سه‌کی چ
ده‌وڵه‌تی، دادگه، فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان بنگه‌ی
قانوونڕێژ بێ، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی زارۆک له پله‌ی یه‌که‌مدا بێ.
2-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست په‌یمان ده‌ده‌ن
هه‌موو سه‌رپه‌رشتی و پاراستنێکی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانی زارۆک
ته‌رخان بکه‌ن، به ڕه‌چاو گرتنی ئه‌و ماف و ئه‌رکانه‌ی په‌یدا
ده‌بن بۆ دایک‌وباوک، که‌سی سه‌رپه‌رشت یان ئه‌وانه‌ی
به‌رپرسایه‌تیی قانوونی‌یان هه‌یه به‌رانبه‌ر زارۆکه‌که و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویستی قانوونی و ڕێبه‌ری ده‌نێن.
3-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
په‌یمان ده‌ده‌ن که هه‌موو بنگه، مه‌ڵبه‌ند و فه‌رمانگه‌یه‌کی
به‌رپرس له پاراستن و سه‌رپه‌رشتی زارۆک، په‌یڕه‌وی ئه‌و
ڕێساگه‌له ده‌که‌ن که بنگه‌ی ده‌وڵه‌تی دایڕشتوون، به‌تایبه‌تی
له بواری ئاسووده‌یی، ته‌ندروستی، ژماره‌ی کارمه‌ندان، ژێهاتی و
هه‌روه‌ها چاودێریی پسپۆڕانه.
به‌ندى
4
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویستی قانوونی، ڕێبه‌ری و هی دیکه ده‌نێن بۆ
جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مافانه‌ی له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون.
ده‌رباره‌ی مافگه‌لی ئابووری، جڤاکی و فه‌رهه‌نگی ده‌بێ
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی توانا کاری بۆ بکه‌ن، گه‌ر پێویستیش بوو هه‌وڵی
هاوکاریی نێونه‌ته‌ویی بده‌ن.
به‌ندى
5
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌بێت ڕێزیان
هه‌بێت بۆ
به‌رپرسایه‌تی
و ماف و ئه‌رکه‌کانى دایک‌وباوک یان،
ئه‌گه‌ر وه‌ها باو بێ،
ئه‌ندامانى خێزانى
گه‌وره‌تر یان جڤات به‌پێی نه‌رێتی ناوچه‌که، یان که‌سی
سه‌رپه‌رشت یان ئه‌وانه‌ی به‌رپرسایه‌تیی قانوونی‌یان هه‌یه
به‌رانبه‌ر زارۆکه‌که، که به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ
فراژووتنی به‌رده‌وامی توانای زارۆکه‌که، ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی
هه‌موار بده‌ن به زارۆک له پیاده کردنی مافه‌کانی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه‌دا.
به‌ندى
6
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌یسه‌لمێنن که زارۆک مافێکی خۆڕسکی هه‌یه که بژی.
2-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌بێ، هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی توانایان، ژیان و فراژووتنی زارۆک
ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
به‌ندی 7
1-
زارۆک، ده‌ستبه‌جێ پاش زانی، ده‌بێ ناونووس بکرێ و هه‌ر له کاتی
زانیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته خاوه‌ن ناو، ببێته هاوزێد
و، ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا بێ، ده‌رفه‌تی هه‌بێ بزانێ دایک‌وباوکی
کێن و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێ.
2-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌بێ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م مافانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن له ده‌ستووری
میللی و هه‌ر په‌یمانێکی نێوده‌وڵه‌تیی له‌م بواره‌دا
به‌ستوویانه، به‌تایبه‌تی له دۆخێک‌دا که نه‌بوونی ئه‌م
هه‌نگاوانه ببنه مایه‌ی بێده‌وڵه‌تبوونی زارۆک.
به‌ندی 8
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست په‌یمان ده‌ده‌ن ڕێزگیر
بن له مافى
زارۆک
له
پاراستنى ناسنامه‌ى
خۆى، که
هاوزێده‌تی، ناو، پێوه‌ندی خێزانه‌کی ده‌گرێته‌وه به‌وه‌ی به
قانوون جێگیر بێ و هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێکی ناقانوونی تێدا نه‌کرێ.
2-
گه‌ر زارۆکێک ناڕه‌وایانه
به‌شێک یان سه‌رله‌به‌ری ڕیشاڵه‌کانی
ناسنامه‌که‌ى
لێ زه‌وت کرا
ئه‌وا ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
هاوکاری و
پاراستنى له‌بار پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
زوو
ناسنامه‌که‌ى
زارۆک جێگیر بێته‌وه.
به‌ندى
9
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌بنه ده‌سته‌به‌ر له‌وه‌دا که، دژ به خواستی دایک‌وباوک، زارۆک
له دایک‌وباوک
جودا
نه‌کرێته‌وه
مه‌گه‌ر
بڕیاری ده‌زگه‌ی پسپۆڕی وه‌های له‌سه‌ر بێ که له ژێر چاودێریی
قانوونیدان، ئه‌ویش به مه‌رجێک قانوونی هه‌موار و ڕێبازی هه‌موار
ئه‌م جودابوونه‌وه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی زارۆکه‌که بزانێت. دۆخی
وه‌ها هه‌یه بڕیاری له‌و بابه‌ته‌ی تێدا پێویسته، وه‌ک ئه‌وه‌ی
دایک‌وباوک ده‌ستدرێژی یان به‌دهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر زارۆکه‌که
بکه‌ن، یاخود دایک‌وباوک له‌یه‌ک جودا بن و نشیمه‌نی زارۆکه‌که
پێویستی به بڕیار هه‌بێ.
2-
له پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربه خاڵی یه‌که‌می ئه‌م به‌نده بێ، ده‌بێ
ده‌رفه‌ت بدرێ به هه‌موو لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار
به‌شداری پرۆسه‌که بکات و
بیروڕاى خۆى
ڕوون بکاته‌وه.
3-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ڕێزى مافى ئه‌و زارۆ‌که ده‌گرن که له
دایکوباوکى یان له یه‌کێکیان جیابووبێته‌وه
له‌وه‌دا که ماوه‌ماوه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی که‌سه‌کی و
دانوستانی ڕاسته‌وخۆى
له‌گه‌ڵ
هه‌م
دایک و
هه‌م
باوکی‌دا هه‌بێت،
مه‌گه‌ر
ئه‌م کاره دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی زارۆکه‌که بێ.
4-
ئه‌گه‌ر ئه‌م جودابوونه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی کارێک بێ ده‌وڵه‌تی
په‌یمانبه‌ست ده‌ست پێشخه‌ری بێ - بۆ نموونه،
ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن،
زیندانی کردن، ده‌وڵه‌تبه‌ده‌ر کردن
یان مردن (هه‌ر
مردنێک بێ له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر گرتندا، هۆیه‌که‌ی هه‌رچییه‌ک بێ)
- به‌رانبه‌ر دایک، باوک یان هه‌ردووکیان یان زارۆکه‌که خۆی بێ،
ئه‌وا ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست
گه‌ر داوای لێ بکرێ ده‌بێ
زانیاریی
سوودبه‌خش ده‌رباره‌ی
شوێنى ئه‌ندامه ونبووه‌که‌ى (یان ئه‌ندامانى ونبووى)
خێزانه‌که،
له کاتى پێویستدا
بداته دایک‌وباوک، زارۆک - یان ئه‌گه‌ر پێویست بێ - هه‌ر
ئه‌ندامێکى
دیکه‌ی خێزانه‌که،
به مه‌رجێک
دانى ئه‌و جۆره زانیارییانه
دژی
به‌رژه‌وه‌ندى زارۆکه‌که نه‌بێت. ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ئه‌وه‌ش
ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن که
داوا کردنى ئه‌م جۆره زانیارییانه خۆى له خۆیدا هیچ ئاکامێکى
زیانبه‌خشى
نه‌بێ
بۆ که‌س (یان که‌سانى)
په‌یوه‌ندیدار.
به‌ندى
10
1-
هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی خاڵی یه‌که‌می به‌ندی نۆیه‌م
ده‌یخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
ده‌بێ داواکاریی سه‌فه‌ری زارۆک یان دایک‌وباوکی زارۆک بۆ ناو یان
بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست، به مه‌به‌ستی یه‌ک
گرتنه‌وه‌ی خێزان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌سته‌وه به
شێوه‌یه‌کی ئایانه (پۆزه‌تیڤ)، خێرا و مرۆڤدۆستانه چاره بکرێ.
له‌وه‌ش بترازێ، ده‌بێ، ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست ده‌سته‌به‌ری بکات
که ڕه‌پێش خستنی داواکاریی ئه‌وتۆ ئه‌نجامی نایانه (نێگه‌تیڤ)
بۆ داواکار و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی داواکار نه‌بێ.
2-
زارۆکێک دایک‌وباوکی له دوو ده‌وڵه‌تی جودان بن، مه‌گه‌ر دۆخێکی
ڕیزپه‌ڕ بێ، ده‌نا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌ماوه و به‌رده‌وام
په‌یوه‌ندیی که‌سه‌کی و دانوستانی ڕاسته‌وخۆی به هه‌م دایک و هه‌م
باوکییه‌وه هه‌بێ.
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی خاڵی یه‌که‌می
به‌ندی نۆیه‌م ده‌یخاته ئه‌ستۆیان، ده‌بێ ڕێزیان هه‌بێ بۆ داوای
زارۆک و دایک‌وباوک له ده‌رچوون له هه‌ر وه‌ڵاتێک بێ، به
وه‌ڵاته‌که‌ی خۆشیانه‌وه و سه‌فه‌ری ناو وه‌ڵاته‌که‌ی خۆشیان
بکه‌ن. مافی له وه‌ڵات ده‌رچوون سه‌رفرووی ته‌نها ئه‌و جۆره
فه‌رمانانه‌یه که قانوون بیان سه‌پێنێ و پێویست بن بۆ پاراستنی
ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌ت، شیرازه‌ی گشتیordre
puplic
و
ته‌ندروستی و نه‌رێتی میللی یان ماف و ئازادیی که‌سانی دیکه و
هه‌روه‌ها ڕێک بن له‌گه‌ڵ مافگه‌لی دیکه‌ی ناو ئه‌م
په‌یماننامه‌یه.
به‌ندی 11
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌بێ کار بکه‌ن بۆ ڕێ گرتن له فڕاندن و گل دانه‌وه‌ی
ناڕه‌وایانه‌ی زارۆک، بۆ یان له، وه‌ڵاتێکی دیکه.
2-
بۆ گه‌یه‌شتن به‌م مه‌به‌سته ده‌بێ،
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
ڕێ خۆش بکه‌ن بۆ به‌ستنی په‌یمانی دوولایه‌نه و فره‌لایه‌نه یان
بچنه ڕیزی ڕێککه‌وتنامه‌ی ئاماده‌وه.
به‌ندى
12
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌بنه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی گه‌ر زارۆک گه‌یشته بارێک
بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌بێ، مافی هه‌بێ ئازادانه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ
ده‌رباره‌ی هه‌ر باسێک بێت په‌یوه‌ندی به زارۆکه‌وه هه‌بێ،
له‌وه‌شدا، به ڕه‌چاو گرتنی ته‌مه‌ن و پله‌ی ڕسینی زارۆکه‌که،
بۆچوونه‌کانی به هه‌ند بگیرێن.
2-
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ، له هه‌موو دۆزێکی سه‌ر به زارۆک له
دادگه و بنگه‌ی ڕێبه‌ریدا، ده‌رفه‌تی تایبه‌ت بۆ زارۆک ته‌رخان
بکرێ که لێی ببیسترێ، ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێی نوێنه‌رێکه‌وه یان
بنگه‌یه‌کی گونجاوه‌وه، به شێوه‌یه‌کی ڕێک بێ له‌گه‌ڵ ڕێساگه‌لی
پرۆسه‌کاریی ناو ده‌ستووری میللی.
به‌ندى 13
1-
زارۆک مافى
ئازادیی ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌م مافه ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که
زارۆک، ڕه‌ها له سنووری ده‌وڵه‌تی، ئازاده له لێگه‌ڕان و
دۆزینه‌وه و بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره زانیاری و بۆچوونێک،
به گوتن، به نووسین و به چاپ کردن، به شێوه‌یه‌کی
هونه‌رکارانه یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه زارۆکه‌که لای باشبێت.
2-
پیاده کردنی ئه‌م مافه ده‌شێ سه‌رفرووی چه‌ند سنووردارییه‌ک بێ،
به‌ڵام ته‌نها ئه‌وانه‌ی له ده‌ستووردا نووسراون و پێویستن بۆ:
a.
ڕێز گرتن له ماف و ناوبانگی خه‌ڵکی دیکه
b.
پاراستنی ئه‌منییه‌تی میللی، شیرازه‌ی گشتی
ordre puplic،
ته‌ندروستی و نه‌رێتی میللی.
به‌ندى 14
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ڕێز ده‌گرن له ئازادیی بیروڕا، ویژدان و دینی زارۆک.
2-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌بێت ڕێزیان
هه‌بێت بۆ
ماف و ئه‌رکه‌کانى دایک‌وباوک یان،
ئه‌گه‌ر هه‌بێت، سه‌رپه‌رشت، که به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ
فراژووتنی به‌رده‌وامی زارۆکه‌که، ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی زارۆک
بکه‌ن له پیاده کردنی ئه‌م مافه‌دا.
3-
ئازادیی په‌یڕه‌وی کردنی دین یان باوه‌ڕی خۆ سه‌رفرووی ته‌نها ئه‌و
جۆره سنووردارییه‌یه که قانوون بیان سه‌پێنێ و پێویست بن بۆ
پاراستنی ئه‌مان، شیرازه،
ته‌ندروستیی گشتی و نه‌رێتی میللی یان ماف و ئازادیی که‌سانی
دیکه.
به‌ندى 15
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌یسه‌لمێنن که زارۆک مافی ئازادیی ساز کردنی کۆمه‌ڵه و ئازادیی
جڤینی ئاشتییانه‌ی هه‌یه.
2-
پیاده کردنی ئه‌و مافانه نابێ سه‌رفرووی هیچ سنووردارییه‌کی
دیکه بێ جگه له‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌یان سه‌پێنێ و پێویستن له
کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکرات‌دا، به ڕه‌چاو گرتنی پاراستنی ئه‌منییه‌تی
میللی و ئه‌منییه‌تی گشتی، شیرازه‌ی گشتی
ordre puplic
بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی و نه‌رێتی میللی و ماف و ئازادیی
که‌سانی دیکه.
به‌ندى 16
1-
نابێت کاروباری هیچ زارۆکێک دووچاری ده‌ست تێوه‌ردانی
ئاره‌زوومه‌ندانه و ناقانوونی بێت، چ بواری شه‌خسی و خێزان بێ، چ
ماڵ و پێوه‌ندی بێ، هه‌روه‌ها نابێ هێرشی ناقانوونی بکرێته سه‌ر
شه‌رف و ناوبانگی.
2-
زارۆک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه قانوون بیپارێزی له ده‌ست تێوه‌ردان و
هێرشی له‌م بابه‌ته.
به‌ندى 17
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ده‌یسه‌لمێنن که ماسمێدیا ئه‌رکێکی گرنگی له ئه‌ستۆیه و ده‌بنه
ده‌سته‌به‌ری ڕاگه‌یشتنی زارۆک به زانیاری و که‌ره‌سته له
سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆری میللی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، به‌تایبه‌تی
ئه‌وه‌ی ڕێ هه‌موار ده‌کات بۆ گه‌شه‌ی جڤاکی، ڕوحی و ئاکاره‌کی
زارۆک و هه‌روه‌ها ته‌ندروستیی هۆشه‌کی و له‌شه‌کییان.
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ:
a.
ماسمێدیا هان بده‌ن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری و که‌ره‌سته‌ی
وه‌ها که سوودی جڤاکی و فه‌رهه‌نگییان بۆ زارۆک هه‌بێ و بگونجێن
له‌گه‌ڵ په‌یامی به‌ندی 29.
b.
ببنه هانده‌ری هاکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری به‌رهه‌م هێنان،
گۆڕینه‌وه و بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری و که‌ره‌سته‌ی له‌و
بابه‌ته، له سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگیی هه‌مه‌جۆری میللی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
c.
ببنه هانده‌ری بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبی زارۆکان.
d.
ماسمێدیا هان بده‌ن به‌تایبه‌تی ڕه‌چاوی پێداویستیی زمان بکه‌ن لای
زارۆکی گه‌لانی که‌مایه‌تی و به‌رایی ناوچه‌که.
e.
ببنه هانده‌ری پێشخستنی ڕینوێنی بۆ پاراستنی زارۆک له زانیاری و
که‌ره‌سته‌ی وه‌ها که زیان به‌خش بێ بۆ خۆشگوزه‌رانیی ئه‌و
زارۆ‌که، ئه‌مه‌ش به ڕه‌چاو گرتنی بڕیاره‌کانی به‌ندی 13 و 18.
به‌ندى 18
1-
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌لماندنی پرنسیپی
ئه‌وه‌ی هه‌م دایک و هه‌م باوک هاوبه‌ش به‌رپرسن له بواری بار
هێنان و گه‌شه کردنی زارۆکدا. دایک‌وباوک، یان گه‌ر هه‌بوو
سه‌رپه‌رشت، به‌رپرسایه‌تی یه‌که‌می هه‌یه له بواری بار هێنان و
گه‌شه کردنی زارۆکدا. ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی زارۆک، لای ئه‌وان،
پله‌ی یه‌که‌می هه‌بێ.
2-
به مه‌به‌ستی ڕه‌خسا