ما‌تهیۆ لیپمه‌ن و پرۆگرامی فه‌لسه‌فه بۆمنداڵان،
Pilosophy for Children
(P4C)
ئه‌م
گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ما‌تهیۆ لیپمه‌ن دا له‌ساڵی 2003 دا کراوه و له‌میانه‌ی
وه‌ڵامه‌کانیدا ئامانج و مه‌به‌ستی لیپمه‌ن له
(P4C)ڕوونده‌بێته‌وه.
پرسیار
: پرۆگرامی( فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان) چیه؟
لیپمه‌ن: له کۆتایی ساڵانی 1960 دا، پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه بووم له زانکۆی
کۆڵۆمبیا له نیویۆڕک. هه‌ستمده‌کرد، ئه‌و خوێندکارانه‌ی ده‌هاتنه
کۆلیژه‌که‌مان، زۆربه‌یان هه‌رزه‌گۆبوون،سه‌رپێیانه حوکمیانده‌دا و دیدی
ڕه‌خنه‌ییان زۆر لاوازبوو. وه‌لێ تازه دێربوو، بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره.
من پێموابوو ( له‌و بڕوایه‌شدام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر به‌ته‌نها من ئه‌م
ڕاوبۆچوونه‌م هه‌بوو) که ده‌بووایه له منداڵی‌دا کار بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
کێشه‌یه بکرایه. ده‌بێت کۆرسی مه‌شق و ڕاهێنانی، تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی، بۆ
منداڵانی ته‌مه‌ن 11 و 12 ساڵان بکرێته‌وه. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که "خۆش
و ئاسان" بێت، ده‌بێت تێکسته‌کانی ئه‌و کۆرس و مه‌شقه، له‌شێوه‌ی چیرۆکدا
بنووسرێت. چیرۆکه‌کاننیش باسی ئه‌وه‌بکه‌ن که چۆن منداڵان، لۆجیک
په‌یداده‌که‌ن، (چۆن لۆجیکانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن). به‌ڵام له‌ڕاستیدا
ئه‌مه بۆ من، که‌مێک سه‌خت ده‌هاته به‌رچاو.
ده‌بوایه چیرۆکه‌کان باس له‌منداڵانێک بکه‌ن، که دیدی و بیری
فه‌لسه‌فیانه‌یان، په‌یداکردبێت. ئه‌وه‌بوو من کتێبێکم نووسی ( ئه‌وه‌ی هاری
ستۆتڵه‌مێرس په‌یدایکرد). (( بیرۆکه‌ی کتێبه‌که له بیروڕاکانی ئه‌ریستۆوه
وه‌رگیرابوو)). له‌ساڵی 1970 دا کتێبه‌که‌م بڵاوکرده‌وه، زۆر‌باش ڕۆیشت.
دواتر له‌گه‌ڵ ( ئان مارگه‌رێت شارپ) دا پێکه‌وه، چه‌ند ڕێنماییه‌کمان بۆ
مامۆستایان نووسی، که به‌سه‌دان پرسیار و ڕاهێنان و مه‌شقی فه‌لسه‌فییان
تێدابوو. ئه‌مه‌ش زۆر‌باش ڕۆیشت و په‌سه‌ندکرا.
ئیدی
دوای ئه‌وه من زانکۆی کۆڵۆمبیام جێهێلا و ئامۆژگایه‌کی تایبه‌تم به
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، دامه‌زراند.
The
Inistiut for the Advancement of Philosopy for Children (IAPC)
ئه‌م
ئینستوته، به‌شێک بوو له زانکۆی مۆنتکلێر. دوای چه‌ند ساڵێک، کتێبێکی دیکه‌م
نووسی. کتێبه‌که ناوی ( لیسا) بوو، ( لیسا، ناوی کچێکه). هاوتا یان
ته‌واوکه‌ری کتێبی یه‌که‌م ( هاری) بوو، به‌ڵام ئه‌میان ده‌رباره‌ی (ئاکار/
ئێتیک) بوو. ئه‌م کتێبه بۆ منداڵانی، که‌مێ ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر نووسراوه.
ئیدی
کتێبی زۆر له‌م بواره‌دا، نووسران و گه‌لێ ڕێنمایی و شێوازی کارکردن بۆ
مامۆستایان و فێرکارانی فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان نووسران، زۆربه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ش
له (ده‌زگای چاپی زانکۆی کامبریج و ده‌زگای چاپی تێمپڵ) له‌چاپدران.
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، شێوازێکی پێداگۆگی سه‌رکه‌وتووه. بۆ گشت قۆناگه‌کانی
خوێندن ده‌بێت. منداڵان (خوێندکاران)، هه‌ریه‌که و به‌شێک له چیرۆکه‌که،
به‌ده‌نگی به‌رز ده‌خوێننه‌وه، دواتر پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌و تێکسته/ چیرۆکه
ده‌که‌ن. ئه‌وجا گفتوگۆ له‌مه‌ڕ پرسیاره‌کانه‌وه ده‌که‌ن.
ئه‌م
شێوازه، دید و بۆچوونیی منداڵان فراوانده‌کات و هۆشیاری ڕه‌خنه‌ییان، له‌لا
زیادده‌کات. ئامانجیش ئه‌وه‌یه، که بتوانن به‌ڕه‌وایه‌تییه‌وه حوکم به‌سه‌ر
ڕووداو و پێشهاته‌کاندا بده‌ن و له دوا پله‌شدا هاووڵاتییه‌کی دێموکراتخوازبن.
پرسیار: ئه‌م شێوازه،(P4C)
چۆن سه‌ریهه‌ڵدا و چۆن په‌ره‌ی سه‌ند؟
لیپمه‌ن: له‌ڕاستیدا په‌یدابوونی ئه‌م بیره(P4C)
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاوبۆچوونه‌کانی فه‌یله‌سف جۆن دێوی. هه‌روه‌ها بۆ
بیردۆزه‌کانی پێداگۆگی به‌ناوبانگی ڕوسی، لێڤ ڤیگۆتسکی، که هه‌رده‌م جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه، خوێندن و فێربوون، ده‌بێت بۆ، یان له‌پێناو
بیرکردنه‌وه‌دا بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌زبه‌رکردن.
ئه‌وه
به‌ته‌نها به‌س نیه بۆ منداڵان، بابه‌ته‌کان ئه‌زبه‌ربکه‌ن و له‌بیریان بێت
چی‌یان بۆباسکراوه، به‌ڵکو ده‌بێت، بۆخۆیان ئه‌زموونی ئه‌و بابه‌ت و باسانه
بکه‌ن، شییان بکه‌نه‌وه و هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. به‌ته‌نها بیرکردنه‌وه، ئه‌و
پرۆسه‌یه ده‌خاته‌گه‌ڕ، که منداڵان له‌ڕێگای هه‌سته‌کانیانه‌وه جیهانی
ده‌وروبه‌ریان بناسن. که‌واته ده‌بێت بیر له‌و بابه‌تانه بکه‌نه‌وه، که له
خوێندنگا فێریده‌بن.
ئه‌زبه‌رکردن، ئاستێکی نزمی فێربوونه، جا بۆیه ده‌بێت منداڵ، بابه‌ت و
باسه‌کان تێبگه‌ن، هه‌ستپێبکه‌ن، ڕاڤه‌بکه‌ن، هه‌ڵبسه‌نگێنن، ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن و
هتد.
دوای
ماوه‌یه‌کی کورت، به‌ڵام زۆر چڕ، له ئه‌زموکردنی ئه‌م پرۆگرامه سه‌لماندی،
که ده‌کرێت ڕێباز و شێوازی ڕامان و( پشکنه‌ری/ دێدیکتیڤی) فێری منداڵان بکرێت.
نه‌ک
هه‌رئه‌وه‌ی له‌پێناو ( ئیمتحان/ تاقیکردنه‌وه) دا فێریانبکه‌ین.
ئه‌وه‌بوو ژماره‌یه‌ک له فه‌لسه‌فه‌کاران ( که‌سانی شاره‌زا و ئه‌کادیمی له
بواری فه‌لسه‌فه‌دا) له سه‌رتاپای ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کاندا، بۆ
په‌ره‌پێدانی ئه‌م پرۆگرامه، له ساڵانی 1970 کاندا، ده‌ستیانکرد به‌ڕاهێنانی
مامۆستایان. تا کۆتایی ئه‌و ده‌یه‌یه، ئه‌و پرۆگرامه له 5000 پۆلدا،
پیاده‌کرا. ئه‌و ڕاپۆرت و ئامارانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن، ده‌یسه‌لمێنن، که
له‌ماوه‌ی 27 هه‌فته له په‌یڕه‌وکرنی ئه‌م پرۆگرامه، منداڵانی ته‌مه‌ن 11
ساڵان، گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه و ڕامان و
هه‌ڵسوکه‌وتیاندا هاتووه و سه‌ره‌تای گۆڕانه‌که‌ش، هه‌ر له هه‌فته‌ی 9
هه‌مه‌وه به‌دیده‌کرێت.
دوای
ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌یاتی فێرکردن له ولایه‌تی نیوجێرسی و هه‌ندێ فۆندی
تایبه‌تی، کۆمه‌کی باشیان کردین، توانیمان چه‌نده‌ها وورکشۆپ بۆ مامؤستایانی
ڕاهێنه‌ر بکه‌ینه‌وه. ئه‌م مامۆستا ڕاهێنه‌رانه‌ش، به‌گشت له‌یه‌کی وڵات‌دا
بڵاوبوونه‌وه و چه‌نده‌ها مامۆستایان بۆ ئه‌م پرۆگرامه مه‌شقدا. ئه‌و
ڕاپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایانه‌وه پێمانده‌گه‌یشتن، گشتیان باسیان
له‌وه ده‌کرد، که پرۆگرامه‌که کاردانه‌وی باشی له‌سه‌ر منداڵان هه‌یه و
له‌لایان خۆشه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌دا به منداڵان، که بیروڕا و
بۆچونه‌کانیان، بوێرانه و ڕاشکاوانه له پۆلدا، چ له‌گه‌ڵ هاوپۆل و چ له‌گه‌ڵ
مامۆستاکاندا باسبکه‌ن.
پرسیار: چه‌ند ڕێبازی (فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان) هه‌یه؟ تکایه ده‌توانیت باسیان
بکه‌یت.
لیپمه‌ن: ژ‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها(یه‌ک فه‌لسه‌فه) هه‌یه، ئیدی هه‌ر (یه‌ک
فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان)یش هه‌یه. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین، فه‌لسه‌فه گه‌لێ
ڕێباز و لقی لێبۆته‌وه، وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی سایکۆلۆجی، فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر،
فه‌لسه‌فه‌ی زانست و....... به‌و‌شیوه‌یه‌ش، هه‌ریه‌ک له‌م ڕێبازانه مێتۆد و
پرینسیپی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. به‌ڵام فه‌لسه‌فه بۆ نداڵان،
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه، ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی پێداگۆگیش نیه. به‌ڵکو،
هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌که بۆ تێرکردنی حه‌زی پرسیارکردن و ڕامانی منداڵان و
ڕاهێنانیان به دیدی فره ڕه‌هه‌ندی.
ڕێبازێکی دیکه هه‌یه، به‌ناوی (فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ منداڵان) دا، که
له‌ڕاستیدا هه‌ر له ڕێبازی، فه‌لسه‌فه بۆ منداڵانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئامانجی ئه‌م ڕیبازه ئه‌وه‌یه منداڵان به مێژووی فه‌لسه‌فه ئاشنابکات و
بیانکات به " فه‌یله‌سوف" .
سه‌ره‌تا، که من خۆم به فه‌لسه‌فه بۆ منداڵانه‌وه خه‌ریککرد، له‌و
بڕوایه‌وه بوو، که تێروانین و بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه گرانه (
Critical Thinking
) په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه که ده‌بێت مرۆڤ خۆی به خوێندنه‌وه و
لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته ترادیشێۆنه‌کانی فه‌لسه‌فه‌وه، خه‌ریکبکات. به‌ڵکو
ده‌بێت به شیوازی ره‌خنه‌گرتن، بیرکردنه‌و و هه‌ڵسه‌نگاندن، ئاشنابێت و
فێربکرێت. به‌کورتی، تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی، منداڵ هۆشیار ده‌کات و بیرکردنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی، ئاسۆی بیری فراوان ده‌کات.
پرسیار: گرنگترین و دیارترین کاریگه‌ریه‌کانی، فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، چین؟
لیپمه‌ن: ئه‌و پرۆگرامه‌ی که من دامهێناوه و په‌ره‌مپێداوه، له‌وبڕوایه‌دام
له‌م خالانه‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان هه‌یه.
1-
حه‌زلێبوون
منداڵان، کاتێک له‌گه‌ڵ پرۆگرامی
P4C
دا خه‌ریکده‌بن، ئه‌م حه‌زانه‌یان ده‌بزوێت
-
حه‌زی ئه‌ندێشه‌کردن.
-
حه‌زی خۆناسین.
-
حه‌زی گفتوگۆکردن و ڕامان و لێگکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌ییان، ده‌بزوێت و
زیادده‌کات.
2-
هه‌ستیاری
پرۆگرامی
P4C
هه‌ربه‌ته‌نها دیدی ڕه‌خنه‌یی له‌لای منداڵان دروستناکات، به‌ڵکو ئاست و ڕاده‌ی
هه‌سیتاریشیان به‌رزده‌کاته‌وه.
3-
دیدی ڕه‌خنه‌یی
له‌ڕێگای پرۆگرامی
P4C
یه‌وه، دیدی ڕه‌خنه‌یی منداڵ په‌ره‌ده‌ستێنێت و زیادده‌کات.
4-
به‌ها
له‌رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه، منداڵان په‌ی به به‌هاکان ده‌به‌ن و ده‌رکیان
ده‌که‌ن. چونکێ فراوانتر بیرده‌که‌نه‌وه، ده‌رککردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌هاکان
و ئه‌و کێشه و پرسانه‌ی سه‌رقاڵیان ده‌کات، ڕه‌هه‌ندی فراوانتر وه‌رده‌گرێت.
5-
ئه‌فراندن
فره‌ڕه‌هه‌ندی بیرکردنه‌وه و به‌رینی ئه‌ندێشه، کاتێک تێکه‌ڵ به چیرۆکی
فه‌لسه‌فی ئامێز ده‌کرێت، ئیدی توانای ئه‌فراندنی منداڵ زیادده‌کات.
6-
جڤاتی
فه‌لسه‌فه، کرده‌ی لێکحاڵیبوونه. دیالۆگی فه‌لسه‌فیانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه
به‌منداڵ و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌دات، تا باشتر لێکحاڵیبن. به‌واتایه‌کی
دیکه، دیالۆگی فه‌لسه‌فی، جڤاتی ڕامانی، سازده‌کات. گه‌ر گشت کۆمه‌ڵگاکان،
جڤاتی ڕامانی بن، ئیدی یه‌کدی قبوڵکردن و لێکحاڵیبوون له جیهاندا ئاسنتر و
مامه‌ڵه‌کردنیش ڕه‌وایانه‌تر ده‌بێت.
پرسیار: ئه‌و شێوازانه چین که له‌م ڕێبازه‌دا به‌کارت هێناون؟
لیپمه‌ن: بۆ سازکردنی پرۆگرامی
P4C
که‌ڵکم له گه‌لێک ڕیباز و شیوازی فه‌لسه‌فه‌ی و پێداگۆگی، وه‌رگرتووه و
تێکه‌ڵ به‌یه‌کم کردوون و ئه‌م ڕێبازه نوێیه‌م لێ په‌یداکرد.
پێداگۆگی و فه‌لسه‌فه، هاوڕا و هاوته‌ریبن، به‌ڵام تێکه‌ڵ نین.
P4C
پرۆگرامێکه منداڵان هانده‌دات بیربکه‌نه‌وه و پرسیاربکه‌ن و هه‌وڵی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی یه‌کدی له ڕێگه‌ی گفتوگۆی واڵاوه بده‌نه‌وه.
به‌واتایه‌کی دیکه
P4C
تێکهه‌ڵکێشکردنی فێرکردن، ده‌ستپێشخه‌ریکردن- کراوه‌یی، هه‌ستیاری، وه‌رگرتن-
ده‌رککردن، تێگه‌یشتن و لێکحاڵیبوونه. ته‌واوی ئه‌م خاڵانه‌م له کتێبی (
بیرکردنه‌وه له پرۆسه‌ی فێرکردن‌دا) که له ساڵی 2003 دا نووسیومه،
باسکردووه. هه‌وڵمداوه ده‌ستنیشانی شێوه‌یه‌کی نوێ له ڕێبازی فێرکردن بکه‌م.
کۆمه‌ڵێک بیروبۆچوون و هاوسه‌نگییم له نێوان (که‌سایه‌تی خودی) و دێموکراتی و
( که‌سایه‌تی جڤاتی) دا، نیشانداوه. ئه‌م شێوازه نه‌ک هه‌ر دید و بۆچوونی
ڕه‌خنه‌یی، به‌ڵکو توانای ئه‌فراندنیش له‌لای منداڵ زیاد ده‌کات. ئه‌و
بۆچوونانه، هاوڕا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی فێرکردنی گووتن و ده‌ربڕین و
هه‌ستپێکردن و ده‌رککردن، گشتیان (جڤاتی ڕامانی) ده‌ئافرێنن. ئه‌مه‌ش ته‌واو
له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی جۆن ڕاوڵ، (به‌رجه‌سته‌یی هاوتایی- به‌رابه‌ری
Reflective Equilibrium)
و (
Experrimentalism)
ئه‌زموونگه‌ری، جۆن دێوی، دا گو‌نجاوه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی جڤاتی ڕامانی و
ڕه‌وایه‌تی و ئاوه‌زییه له بڕیاردان و حوکمداندا.
پرسیار: ئه‌و فه‌یله‌سه‌ف و سایکۆلجانه کێن، کاریگه‌رییان تێکردویت و له‌م
کاره‌تدا جێ په‌نجه‌یان دیاره؟
لیپمه‌ن: ئه‌و که‌سانه ئه‌مانه‌ن
1- جۆن دێوی
به پاڵپشتیکردنی چڕی له منداڵ و به‌و هه‌موو هه‌وڵ و کارکردنه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
منداڵ به‌ئازادی له پۆلدا بیربکاته‌وه. به‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی، که له
هه‌ستیارکردن، هۆشیارکردن و به‌هێزکردنی بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فراندن له‌لای
منداڵدا گێڕاویه‌تی.
2- لێڤ ڤیگۆتسکی
ده‌روونناسی به‌ناوبانگی ڕوسی له سه‌ده‌ی بیستدا، که ده‌رکی به گرنگی ئه‌م
په‌یوه‌ندییانه کردووه
- په‌یوه‌ندی نێوان گفتوگۆی منداڵ له پۆلدا و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵ.
-
په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و کۆمه‌ڵگا، له‌ڕێگه‌ی مامۆستاوه.
-
په‌یوه‌ندی نێوان ( ته‌وانایی زمانی) ی گه‌وره‌کان و گه‌شه‌کردنی (ئێنتلجنس)
هۆشیاری منداڵ.
3-
جوستوس بوچلیر
فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌و لێکۆڵینه‌وه گرنگانه‌ی که
ده‌رباره‌ی ( سروشتی مرۆڤ و حوکمدان- هه‌ڵسه‌نگاندن ) و ده‌رککردنی به گرنگی (
ڕۆڵی حوکمدان- هه‌ڵسه‌نگاندن له فێرکردنی منداڵدا )
4- جان
پیاگه‌ت
سایکۆلج و فێرکار، که به لێکۆڵینه‌وه گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان (
بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت) ی ده‌ستنیشانکردووه و ڕونکردۆته‌وه.
5-
گیلبه‌رت ڕیله
فه‌یله‌سوفی به‌رییتانیا، که ئه‌نالیزه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ( زمان، فێرکردن،
خۆفێرکردن ) ی کردووه.
(
خۆفێرکردن
Selfteching
).
6-
جۆرج هێربه‌رت مه‌ید
فه‌یله‌سوف و ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، که کاره‌کانی ده‌رباره‌ی ( سروشتی
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی خود- تاک) بووه.
7-
لودویگ ویتگنسته‌ین
فه‌یله‌سوفی نه‌مسایی- به‌ریتانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، زۆر شاره‌زایانه و
هه‌ستیارانه، په‌یوه‌ندی
چڕ و
ئاڵۆزی جڤاتی، که له میانه‌ی چه‌مک و ده‌سته‌واژه زمانه‌وانیه‌کانه‌وه
ئاشکراده‌بن، خستۆته‌ڕوو.
پرسیار: که‌ڵکی ئه‌م پرۆگرامه ( بۆ منداڵ ) چیه؟
لیپمه‌ن: که‌ڵکه‌کانی ئه‌م پرۆگرامه ئه‌وه‌یه، که منداڵان( به‌شێوه‌یه‌کی
ساده و ئاسان) ڕابهێنێت تا بتوانن پێوه‌رێک په‌یدابکه‌ن، تا بتوانن جیاوازی
له نێوان
-
به‌ڵگه و هۆکاری ژیرانه، له به‌ڵگه و هۆکاری ناژیرانه (لۆجیک)
-
زانیاری ڕاست، له زانیاری ناڕاست ( ئێپسمه )
-
شێوازی گو‌نجاو، له شێوازی نه‌گونجاوی حوکم به‌سه‌رداندا ( ئێتیک)
بکه‌ن.
له‌م ڕێگایه‌وه، بناخه‌ی جڤاتی ڕامانی، داده‌نرێت و منداڵ هانده‌دات تا ڕێبازی
( بیرکردنه‌وه له بیری خۆی) فێر‌بێت. ئه‌م ڕێبازه‌ش ئاسۆی ڕامان فراوانتر و
سنوره‌کانی زانیار به‌رینتر ده‌کات. دیسان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرامه له
گه‌لێک وڵاتی جیهاندا پیاده‌ده‌کرێت، منداڵان به شێواز- مێتۆدیکی هاوبه‌ش
ڕاده‌هێنێت، که پرسه‌کانی زانیاری، ژیری و هۆشیاری بۆ بنه‌ما سه‌رکی و
سه‌ره‌تاییه‌کانی بگه‌ڕێننه‌وه. به‌واتایه‌کی دیکه، ئه‌م پرۆگرامه ده‌بێته
(زمانێک)، یان شێوازێکی دیکه بۆ لێکحاڵیبوون.
پرسیار: ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه چین، که بۆ پیاده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م پرۆگرامه، پێویستن؟
لیپمه‌ن: بۆ گووتنه‌وه و پیاده‌کردنی ئه‌م پرۆگرامه له پۆلدا، مامۆستا جگه
له بابه‌تێک- چیرۆکێک و کتێبی ڕێنمایی بۆ مامۆستایان، چیدیکه‌ی پێویست نیه.
( لیپمه‌ن مه‌به‌ستی له‌و کتێبه‌یه، که خۆی بۆ ڕێنمایی مامۆستایان له
گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا نووسیویه‌تی.)
به‌کورتی، مامۆستا ده‌بێت کۆرسێکی ڕاهێنان، له‌م بواره‌نه‌دا ببینێت
-
چۆنیه‌تی ئه‌فراندن و ڕێکخستنی گفتوگۆ و دیالۆگی فه‌لسه‌فیانه.
-
مه‌شقکردن و ڕاهێنانی منداڵ، تا بتوانن بیربکه‌نه‌وه( بیرکردنه‌وه بۆ خۆ )
ده‌کرێ
بۆ ئه‌و کۆرسه‌ش، کتێبی فه‌لسه‌فه له پۆلدا، نووسینی لیپمه‌ن و شارپ،
به‌کاربهێنن.
بۆ
گووتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه، پێویسته منداڵان و مامۆستاکه‌شیان به‌شێوه‌ی
بازنه‌یی له پۆلدا دابنیشن، تاگشتیان ڕوخساری یه‌کدی ببینن و بتوانن ڕوبه‌ڕو،
یه‌کدی بدوێنن. هه‌ر خوێندکارێک په‌ره‌گرافێک- به‌شێک له چیرۆکه‌که
ده‌خوێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که گشت منداڵه‌کانی پۆله‌که بتوانن
له‌خوێندنه‌وه‌دا به‌شداربن ( به‌رابه‌ری و دێموکراتی ) .
دوای
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که، مامۆستا ده‌توانێت پرسیاری له‌م جۆره له منداڵه‌کان
بکات. بۆنموونه:
- له‌م
چیرۆکه - به‌سه‌رهاته‌دا، چ شتێک سه‌رنجی ڕاکێشایت؟
- ئایا
ڕووداوه‌کانی ناو چیرۆکه‌که، تێڕامانت له‌لا دروستده‌که‌ن؟
- ئایا
ده‌توانیت ئه‌ه‌ی له‌م چیرۆکه تێیگه‌یشتوویت، له شێوه‌ی پرسیاردا ده‌ریبڕیت؟
ئیدی
له‌م جۆره پرسیارانه.
دواتر
مامۆستا، پرسیاره‌کانی خوێندکاران، له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش ده‌نووسێته‌وه و ناوی
منداڵه‌که- خوێندکاره‌که‌ش له‌ته‌نیشت پرسیاره‌که‌وه ده‌نووسێت و ژماره‌ی
ئه‌و په‌ره‌گراف، یان لاپه‌ڕه‌یه‌ی چیرۆکه‌که‌ش ده‌نووسێت، که منداڵه‌که
پرسیاره‌که‌ی تێدا کردووه، یان دروستکردووه. دواتر ده‌ستده‌که‌ن به باس و
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرسیاره‌کان و مه‌به‌ست و تێگه‌یشتن و بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ
باسه‌که - چێرۆکه‌که و ئامانجی پرسیاره‌کان ده‌رده‌بڕن.
«..................»