فهلسهفه له قوتابخانهدا
خوێندنی فهلسهفه، وهك وانهیهكی سهرهكی له قوتابخانه
سهرهتاییهكاندا
ئهنگیزهی منداڵ
گشت ئهوانهی لهگهڵ منداڵاندا كاریانكردووه، باش دهزانن كه
منداڵان (زۆربهیان) گچكه فهیلهسوفێكن. گهرچی ئهم سیفهته له
منداڵێكهوه بۆ منداڵێكی دیكه، كهم و زۆر دهگۆرێت.
ئهوه بۆ منداڵانی پێش قوتابخانه/ باخچهی منداڵان، وهك خویهكی
لێهاتووه كه ههمیشه بپرسن بۆ؟ بۆچی؟
ههر
هێندهش وهڵامێكیان دهستگیربوو، جارێكی دیكه، ههمان پرسیار
دووباره دهكهنهوه بۆ؟ بۆچی؟ له بهر ههندێ (ڕێسای پلانی
باخچهكانی منداڵان - له نه رویجدا/
R95
دهیسهپێنێ بهسهر بهڕێوهبهرایهتی و
كارمهندانی باخچهكانی منداڵاندا، كه ههردهم، گوێڕادێر
و
وهڵامدهرهوهی ئهم
خوهی پرسیاركردنهی منداڵان بن، چونكه بهپێی بڕگهكانی ئهو
رێسایه وا لێكدراوهتهوه
«منداڵان سهرقاڵ و ههمیشه له بیری پرسیاره سهرهكیهكهی ژیان و
بووندان».
R-
95
لاپهڕه
63
دیسان
لهههمان ڕێساگهل و لاپهڕهی
66
دانوسراوه:
«منداڵان زۆر سهرقاڵی ئهم جۆره پرسیارانهن:
- ئێمه له كوێوه هاتوین؟
- چۆن دروست بووین؟
- كه مردین چیمان لێدێت و بۆكوێ دهچین؟
دیسان
لهم شتهگهلهش دهپرسن:
خودا، بهههشت/ ئاسمان، باوهڕو گومان، دڵنیاییو بڕوا،
تهنهاییو هیوا. ئه م جۆره پرسیارانه ڕهنگه سهرهتایهكی باشبن
بۆ گفتوگۆو ڕاگۆڕینهوه له نێو منداڵاندا»
R-
95
لاپهڕه
66
منداڵان، ههرله خۆیانه وه بیرده كهنهوه (بێ ئهوهی كهس
پرسیاریان لێبكات، بهڵام بیركردنهوهیهكی زۆر كۆنكرێتی (واقعی)
و بهگوێرهی تێگهیشتن و تێڕوانینی خۆیان بۆ دنیا و دهوروبهر:
بۆ نموونه كچێكی تهمهن چوار ساڵ له خێزانێكی نهرویجی دیندار،
دهبوایه ههموو بهیانیهك پێش بهرچایی گوێبیستی ئهو دوعا و
نوێژانه بوایه كه دایكوبابی له ئنجیلهوه دهیانخوێند.
بهیانیهكیان كچه گوێی لهو بهسهرهاتهی عیسا دهبێت كه
بهسهر ئاو (ئاوی دهریادا) ڕۆیشتووه، یهكسهر كچه ههڵدهداتێ و
دهڵێت: ئهوه دهریاكه (ئاوهكه) بهستبووبووی بۆیه عیسا
توانیوویهتی بهسهریدا بڕوات.. باوان، یان ههركهسێكی دیكه، كه
كار گهڵ منداڵاندا دهكات و كردویهتی ئهوه دهزانێت كه زۆربهی
جارهكان، پرسیارهكانی منداڵان جاڕسكهرن و حهوسهڵه و كاتێكی
زۆری دهوێت تا وهڵامیان دهدرێتهوه، زۆربهی جارهكانیش مرۆڤ
وهڵامی تهواو ڕازیكهری پێنیه بۆیان.
ههروهكو
باسمان كرد زۆربهی جارهكانیش وهڵامدانهوهكهیان، پرسیاری
نوێیان لا دروست دهكات. بۆنمونه، ههندێ جار دهپرسن كه ئێمهی
(منداڵان) له كوێوه هاتوین؟ گهر وهڵامیان بدهینه و بڵێین" خودا
ئهوان و یهكهم مرۆڤ و گشت مرۆڤێكیشی دروست كردوه". ئهوا
بێگومان پرسیاری دوای ئهو وهڵامه ئهوهیه: ئهی خودا كێ دروستی
كردوه و لهكوێوه هاتووه؟
گهر بێتو ههندێك ماتریالیستانه بیربكهنهوه ههوڵبدهن كهبوون
و خولقاند له ڕوانگهی تیۆری "تهقینهوه گهورهكه"the
big bang
وه بۆ مندڵان ڕوون بكهنهوه. ئهوا دیسان ئهو پرسیاره دهكرێت
كه
«ئهی
ئهم تهقینهوه گهورهیه چۆن دهستی پێكرد؟»
ئیتر بهم شێوهیه پرسیاركردن ههر بهردهوام دهبێت. خۆ گهر
وهڵامیان نهدرێتهوه، ئهوا وا لێكدهدرێتهوه كه له لایهن
گهورهكانهوه گرنگیان پێنادرێت و ئهمهش دهبێته مایهی پرسیار
نهكردنیان و بگره ڕقبوونهوهش له فێربوون. دیسان وه ڵام
نهدانهوه وایان لێدهكات كهوا تێبگهن ههندێ "شتی" دیكه ههیه
له پرسیاركردن گرنگتره.<١>
مهترسی ئهم جۆره ڕهفتار كردنه لهگهڵ منداڵاندا، لهوهدایه كه
ئیتر ئهگهری پرسیاركردن و خۆدۆزینهوه و ئاسۆی بیرفراوانكردن له
لای منداڵ دهمرێ و نامێنێت.
لهبهر
ههندێ هۆ زۆر گرنگه ئهم ڕهههندی پرسیاركردنهی منداڵان به
ههند وهربگرین. دیسان ئهوهش زۆر مه ترسیداره، گهرمنداڵان
ههست بهپهناگایهك نه
كهن و"ئاسمانێك"نهبێت-
چ دینی یان فهلسهفی بهسهرسهریانهوه كهڕووی تێبكهن!
پێویستیهكی دهروونی مرۆڤه كه جاروبار خۆی پابهندی فهنتازیا
یان پرسیاركردن بكات! دهبێت ئێمهی گهوره ساڵان، لهوه تێبگهین
كه له دنیای منداڵاندا قۆناغێكی گرنگ ههیه كه دهكرێت ناوی
بنێین(قۆناغی پهڕینهوه) پهڕینهوه له قۆناغی تێڕوانینه
دینیهكان (تیۆلۆجی) یهكان بۆ قۆناغه پرسیاره فهلسهفیهكان.
گۆشهنیگای منداڵ وابهستی ئهوهیه كه منداڵهكه له چ
ژینگهیهكهوه هاتووه و باكگراوندی چییه؟!
بۆنمونه:
ئهو منداڵهی له ژینگهیهكی دینی و ئاین پهروهرهوه هاتبێت،
ئهوا ئهندێشه و پرسیارهكانی له و بازنهیهدا دهخولێتهوهو
له ڕوانگهی ههقایهته دیینیهكانهوه پرسیار دهكات.
ههقایهتی ئادهم و حهواو خوڵقاندن، ههمیشه وا له زهینهتی
ئهومنداڵانهداكهله خێزانه دینیهكانهوه هاتوون جا چ مه سیحی،
جولهكه یان ئیسلام، بن.
بهڵام ئهو منداڵانهی كه له خێزانی سێكولار (نادینی) یهوه
هاتوون ڕهنگه پرسیارهكانیان زیاتر ماتریالیستیانه بێت و
ڕهنگه له ڕوانگهی بیردۆزی
the big bang
پرساربكهن.
دیاره كه چهند شێوازێك ههیه تا ڕووبهڕووی پرسیارهكان و
فهلسهفه لێدانی منداڵان ببینهوه.
باشترینیان ئهوهیه كه بهوردی گوێ بۆ پرسیارهكانیان ڕادێرین و
له قوڵایی و ڕهههندی پرسیارهكان بگهین و وهڵامی پڕمانا،
بهڵام ساكاریان بدهینهوه. یان وهك ئهو شێوازهی كه له
زۆربهی كلتورهكاندا باوه، بۆههر پرسیارێك ههقایهتێك یان
چیرۆكێك بگێڕینهوه، بهتایبهتی له كاتی بهرسڤی پرسیاری منداڵانی
تهمهن (
6
یان7)
ساڵان تامێرمنداڵانی تهمهن(12یان13)
ساڵان. بهتایبهتی لهسهر ئهو شێوازهی كه
پێیدهڵێن(پهروهردهی ئاینیriligion
pedagogikk).
ئهم شێوازه منداڵان زۆر چێژی لێدهبینن.
دهكرێت له ڕێگای ئهو شیوازانهی كه باسمان كرد وهڵامی ههندێ
له پرسیار و ئهندێشهكانی منداڵان بدهینهوه و دهروازهی
پرسیاركردنیان زیاتر بۆ ئاواڵا بكهین.
دیسان دهكرێت له ڕێگای گێڕانهوهی ئهفسانهو داستانهوه،
وهڵامی ههندێك له پرسیارهكانیان بدهینهوه. گرنگی ئهم
ڕێبازه لهوهدایه كه منداڵان، به پرسیارهكان و بۆچونهكانی
نهوهكانی ڕابوردوو ئاشنا دهبن. ئهو پرسیارگهلهی كه
ئهمڕۆكه خۆشیان سهرقاڵین. بهم هۆیهوه لهوه حاڵی دهبن كه
پهیداكردنی وهڵامی ههندێك پرسیار ئاسان نیه و بیركرندهوهی
زۆری دهوێت.
فهلسهفه
له دیدی لاوان (مێردمنداڵان) دا
ئهوه تهنها منداڵان نین كهسهرقاڵی پرسیاره فهلسهفیهكانن.
ڕۆمانه بهناوبانگهكهی (یۆستهین گارتنهر
دنیاكهی سۆفیاSofiesverden
) نیشانی دهدات كه لاوانیش سهرقاڵ و له ئهندێشهی ههمان
پرسیاره فهلسهفهیهكاندان و خوازیار و به پهرۆشن، تا بزانن
بیرمهندان و فهیلهسوفهكانی ڕابوردوو چ وهڵام و ڕاڤهیكیان بۆ
ئهو پرسیارانه ههیه.
تۆ بڵێیت هۆی ئهم خولیای پرسیاركردن و تهنگهتاویه چی بێت؟
ئاسان نیه وهڵامێكی ههروا سهرپێی بدهینهوه! دهكرێت وا
مهزهنده بكهین كه ڕهگ و داوهكانی كهلتوری دینی له
ڕۆژئاوادا زۆر باریكتر بۆتهوه له چاو ڕابوردوودا. ئا لێرهدایه
كه فهلسهفه دهتوانێت جوابگۆی زۆر لهو پرسیارانه بێت.
ههروهها(ئینتهرنێت) كه ئهمڕۆكه بۆته هۆیهكی زۆر گرنگی
پهیوهندی كردن له نێوان لاواندا و بۆته هۆیهك بۆ زیاتر ئاشنا
بوونی لاوان به فهلسهفه. چهندهها سایت ههن كه تایبهتن
بهفهلسهفه و ناوی فهیلهسوفان و بیروڕاگۆڕینهوه و گفتوگۆی
فهلسهفی، لهسهر ئهم تۆڕانهی ئینتهرنێت بهبهردهوامی
ههیه. چهندها ماڵپهڕی فهلسهفهیی به زمانی ئینگلیزی و
نهرویجی ههن بهناوی فهیلهسوفه بهناوبانگهكان و بابهته
گرنگهكانی فهلسهفیهوه.
فهلسهفه
وهك بابهتی خوێندن( مهنههج-
پێنسیوم) له قوتابخانهكاندا
فهلسهفه وهك بابهتێكی سهربهخۆ، له قۆناغی خوێندنی
سهرهتایی، له قوتابخانهكانی ئهوروپادا، نهخوێندراوه، بۆ
نموونه فهرهنسا ( كه وڵاتێكی پێشهنگه لهم بوارانهدا و
تاكه وڵاته كه دین وهك مهنههج له قوتابخانهدا ناخوێنرێت
ك.م) كهچی بابهته فهلسهفیهكان له گهڵ وانهی (پهروهردهی
ئا
كار
moralunder visning
) دا دهخوێنرا. بهڵام ئهو وڵاتهنهی كه ڕژێمی كۆمۆنیستی بوون،
فهلسهفه له ههموو قۆناغهكانی خوێندندا دهخوێنرا. فهلسهفه
و تیۆریهكانی مارسیزم یهكێك بوو لهوانه سهربهخۆو
بنهڕهتیهكانی قۆناغهكانی خوێندن(ئهم شێوازه نه به تهنها
له ئهوروپا بهڵكو له چین و كوباش ههر وا بوو-
ك.م). مهبهستیش لهمه ئاشناكردنی منداڵان و لاوان بوو بهو
ئایدۆلۆژیاو پرینسیپانهی كه كۆمهڵگایان له سهر بنیاد نابوو.
به بۆچونی زۆرینهی ڕهخنهگرانی ئهو ڕژێمه، ئهو كاره(indoktor
erende)
تهعمیمكرندی ئهو فهلسهفهیه بوو. بهڵام ئێمه دهتوانین به
خوێندنی وانهی دینی بشوبهێنین لهو وهڵاتانهی كه دینی ڕهسمی
دهوڵهت مهسیحیه. چ دین و چ فهلسهفه وهك بابهتی خوێندن له
قوتابخانهدا، تهنها ئامانج لێیان ئهوهیه كه ڕایهڵێكی
كولتوری دروست بكات!
دهبێت ئهوهش بڵێین كه خوێندنی فهلسهفه بهڕهسمی و
بهشێوهیهكی چڕ، لهمێژه له قۆناغی خوێندنی زانكۆدا وهك
(سمستهر) فهسڵێكی ئیجگار ههیه. سمستهرهكه
ناوی
examn
philosophicum
و
بهكورتكراوهیl
ex - phi
ناسراوه. دهبێت هه موو خوێنكارێكی زانكۆ ئهم كۆرسه شهش
مانگیه بخوێنێت و نمرهی دهرچونیش بهدهست بێنێت دهنا گهواهی
نامهی زانكۆی پێنادرێت.
به
پێی ڕیفرۆمی
97
R97)>
> <2فهلسهفه
تێكهڵی وانهكانی پهروهردهی ئاینی (پهروهردهی مهسیحی)
و ژیانناسیكراو وانهیهكی نوێی لێدروستكرا بهناوی(KRL
لهڕێگای ئهم وانهیهوه گهلێك بابهتی فهلسهفهی و مۆراڵی
(ئاكاری) و ژیانناسی له قۆناغهكانی خوێندندا ووروژێنران. ئهو
بهدواداچوون و لێكۆڵینهوانهش كه لهم ئاقارهدا كراون
دهریدهخهن كه ئهم وانهیه/ بابهته لهلای قوتابیان
ئاكتوێله/ جالبهو وهك بناغهیهك وایه بۆ بنیادنانی ئهندێشهی
كاركردنی قوتابیان لهتهك بابهته ئینسانیهكان وكێشه
مۆرالیهكان، لهپاشهڕۆژدا. دیسان نابێت لهبیرمان بچێت كه
میتۆلۆجیای یۆنانی بهشێكی گرنگی ڕهگی كلتوری رۆژئاوایه. ئهم
میتۆلۆجیایه باكگراوندێكی سهرهكی و گرنگه بۆ میتۆلۆجیایه
باكگراوندێكی سهرهكی و گرنگه بۆ تێگیشتن لهفهلسهفهو فه
یلهسوفانی ئهنتیك (یۆنانی كۆن) له میتۆلۆجیادا، ئهندێشهی بوون
و خوڵقاندن وروژێندراون و دواتر بوون بهكهرهستهی فهلسهفهو
بابهتی ئهدهبی لهئهوروپادا. به كورتی مویتۆلۆجیای یۆنانی ،
خاڵی هاوبهشی كلتوریو گۆشهنیگای ژیانناسی وبیركردنهوهی
مرۆڤهكانی ئهوروپایه.
لهبهرههندێ
ناسینی میتۆلۆجیای یۆنانی و فهلسهفهی ڕۆژئاوا بهگشتی و
ئاشنابوون لهگهڵ ئهم كلتورهدا، یهكێكه لهمهرجه گرنگ و
سهرهكیهكان بۆ ئهو كهسانهی كه دهیانهوێت له و بواری
پهروهرده و فێركردندا ( مامۆستاو فێركار) كاربكهن، بۆ ئهوهی
هێنده زهخیرهی فكرییان پێبێت كه وهڵامی پرسیارانی منداڵان و
لاوان بدهنهوه.
ئهو پرسیارانهی كه مانای ژیان و بوونی خۆیان دهداتێ و مۆ
رالێكی/ ئاكارێكی هاوبهشیان لهلا دروست دهكات.
چۆن
دهتوانین منداڵان فێری فهلسهفه بكهین؟
كاتێك فهلسهفه دهبێته بهشێك له بهرنامهی خویندن
لهقۆناغی سهرهتایدا دهبێت هاوسۆزییهك له نێوان قوتابیان و
بابهتهكهدا دروست بكرێت و ڕایهڵهكانی بابهتهكه
(فهلسهفه) ببهسرێتهوه به بیری قویابیانهوه. خوێندنی
فهلسهفه لهقۆناغی سهرهتاییدا كارێكی نوێیه و هێنده ڕهسایی
و شارهزایی لهم بوارهدا نیه، بۆیه دهبێت لێكۆڵینهوهو
تاویوێكردنی گشت لایهنهكانی بكرێت، پێش بڕیاردان لهسهر ئهو
بابهتانهی كه دهبنه (مهنههج) پێنسۆمی خوێندن.
ههروهها دهبێت ئامانج و مهبهست لهفێربوونی منداڵان و لاوان
بۆ فهلسهفه، بزانرێت. دوو پرسیار زۆر گرنگه كه بهر له
دهسپێكردنی ئهم كاره، له خۆمانی بپرسین. ئایا ئێمه
مهبهستمانه منداڵان و لاوان فێری فهلسهفه بكهین؟ یان،
مهبهستمانه كه فێریان بكهین خۆیان فهلسهفه لێبدهن
(بفهلسهفێنن): گهر ئهم دوو پرسیارهمان وهڵامدایهوه
وهڵامهكانمان تاوتوێكرد و ههڵسهنگاند، ئهوا پرسیارێكی دیكه
دێته پێشهوه كه ئایا (منداڵان و لاوان) قوتابیان بابهتهكان
ئهزبهر (دهرخ) بكهن، یانژی تهنها جوابگۆی ئهندێشهو
بۆچوونهكانیان بێت و وهڵامی پرسیاره
سهختهكانیان بداتهوه؟
كتێبی «فهلسهفه لهقوتابخانهدا» كه له ساڵی
1999
بڵاوكراوهتهوه، كارێكی زۆر مهزنهو باسی هه موو ڕهههندهكانی
خوێندنی فهلسهفه له قوتابخانهكانی قۆناغی سهرهتایدا له
نهرویج دهكات. نووسهرانی ئهم كتێبه به وردی باسی ئهو
شێوازه دهكهن كه دهبێت مامۆستایان فێركاران بیگرنهبهر تا
منداڵان فێری دایالۆگ و ئاخاوتنی فهلسهفیانه بكهن وخۆیان
ڕابهێنن كه لۆژیكیانه گفتوگۆ بكهن و له بابهتهكان و كێشهكان
بڕوانن و بكۆڵنهوه. نابێت مهبهست لهوانهی فهلسهفه تهنها
ئهوه بێت كه منداڵان/ قوتابیان بكهن بهما
شێێنی زانیاری و
گهنجینیهك له فاكتهرو زابیارییان پێ رهوان بكهین!
دهبێت ئامانج لهفهلسهفه خوێندن ئهوهبیت، قویابیان فێری
ئاخاوتنی فهلسهفیانه بكهین و دیدگایان لهروانگه ئاكاری و
شیكاری و ژیانناسی یهكانهوه فراوان بكهین.
نوسهرانی ئهم كتێبه پێیان وایه كه ئهو شێوازهی سوكرات
پیادهیكردوه (شێوازی دیالێكتێكی) شێوازێكی زۆر جوانه بۆ
وتنهوهی وانهی فهلسهفه بهقوتابیان. هونهری ئهم شێوازه
ئهوهیه كهسوكرات مێشكی كهسی بهرامبهری دهبزواند
و ناچاریدهكرد كه له ههوڵی دۆزینهوهی لایهنه نادیار
و شاردراوهكانی بابهتهكان ( پرسیاره
كاندا) بێت، ههروهها هونهری دیالێكتێك (دیالۆگ) لهوهدا
یه كه
مامۆستایان هاوكاری قوتابیان دهبن بۆ دۆزینهوه
و پهیداكردنی وهڵامی پرسیارهكان.
ههروهها
لهم كتابهدا ئادرێسی ئهلهكترۆنی چهندهها ماڵپهڕی فهلسهفی
بڵاوكراوهتهوه، كه قوتابیان دهتوانن سهردانی ئهو
ماڵپهڕانه بكهن و خۆ
لهو گفتوگۆ فهلسهفیانه ش ههڵقورتێنن
كه بهردهوام بهڕێوهدهچن!
نووسهرانی
ئهم كتێبه ئاماژه بهو رێبازه دهكهن كه له ئهمریكادا (USA
) لهساڵی
1982
وه لهلایهن پڕۆفیسۆر
Mathew Limpas
ماتهیۆ
لیمپس-
وه داهێنراوه لهژێر ناوی
Philosophy For Children
<5> ( P4c
كورتكردنهوهی
نووسراوهكه. بهم شێوهیه نووسراوه. نووسهرانی كتێبهكه ئهم
شێوازهی پڕفیسۆر لیمپهس بهباشترین شێوازی فێركردنی فهلسهفه
بۆ منداڵان لهقهڵهمدهدهن. بهكورتی ئهم شێوازه ههوڵدهدات
كهحهزو ئارهزوی پرسیاركردن له لای منداڵان ولاوان
پهرهپێدهدات وژهههمان كاتیشدا
پرسیاری سادهو ئاسایی فهلسهفیانهیان ئاراسته بكات،
كهلهتێكسته
فهلسهفیه ئاسانهكان و چیرۆك و
ههقایهتهكانهوه ههڵهێنجرابن. دیسان پرۆفیسۆر لیمپهس گهلێ
كتێب وڕێنمایی بۆ مامۆستایان و فێركاران به چاپگهیاندووه.
شێوازێكی دیكه كه تارادهیهك دژ به ڕێبازی (
P4c)
ه، رێبازی (تهقلیدی) ترادیسۆنی گوتنهوهی فهلسهفه لهسهر
ئهو شێوازهی كه له زانكۆكاندا دهگوترێتهوه. قوتابیان
وخوێنكاران زیاتر خۆیان به مێژووی فهلسهفه
و فهیلهسوفهكانهوه
سهرقاڵدهكهن. دهكرێت لهنێوان ئهم دوو شێوازهدا/ رێبازهدا
رێبازی سێیهم بێته ئاراوه واته لهتێكهڵكردنی ههردوو
رێبازهكه ئهویش زانینی ڕای فهیلهسوفهكانه لهمه
ڕ
پرسیاره مهزنهكانی ژیان و لهگهڵیشدا خوێندكاران خۆیان له
ههوڵی ئهوهدابن كهدیدو بۆچونی خۆیان لهسهر ههمان پرسیارگهل
بخهنهڕوو.
ئهم شیوازه (شێواز/ ڕێبازی سێیهم ) ئامانجی ئهوهیهكه،
قوتابیان (منداڵان) لهسهر ئهوه ڕابهێنێ و
فێریان بكات و بیریانبخاتهوه كه زۆ له مێژه
و بهدرێژایی مێژووی بیركردنهوه، كهسانی دیكه پێش ئێمه،
ههمان پرسیاریان كردوه و بهشوێن وهڵامهكانیشیاندا گهڕاون و
عهوداڵ بوون. قوتابیان(منداڵان و لاوان) فێربكات كه
خۆیان(فهلسهفه لێبدهن) واته خۆیان بیربكهنهوه و ڕایان
ههبێت لهسهر پرسیاره گهورهكان، ئهو پرسیارانهی كه كه
خۆیان(قوتابیان)
دهیكهن.
ئهم
ڕێبازهش بهڕێبازیCarpe-dim
«6» ناسراوه. لهم ڕوانگهیهوه ڕێگه بهمامۆستا/
فێركار دهدرێت كهلهكاتی پێویست و گونجاودا بیروڕای
فهلسهفیانهی خۆی دهربڕێت
(بفهلسهفێنێ).
ئهمه شێوازو میتۆدێكی پهروهردهكاری ڕهچاو كراوه كه ئێمه
بنیاد لهسهر ئهو (پرسیارو دهرهئهنجامانه) بنێین كهپێشینان
(بیریاران
و فهیلهسوفان) كردوویانه و پێیگهیشتوون.
دهكرێت بیرو بۆچونی ڕهخنه ئامێزی قوتابیان دهربارهی
فهیلهسوفان وئهو پرسیارانهی وروژاندویانه و كردویانه
لهڕێگای باسكردنیان لهلایهن مامۆستاكانهوه، ئاراسته بكرێت.
مهرج نیه كه ههر لهڕوانگهی مێژووی فهلسهفهوه پرسیار لای
منداڵان دروست بكهین. دهكرێت بۆچونهكانی ئهریستۆ تێههڵكێش
بكرێت، باسێك بكهین و لێبگهڕێین منداڵان/ قوتابیان خۆیان
لایهنهكانی بابهتهكه ههڵسهنگێنن. بۆ نمونه ئێمه تهنها
ههندێ له بۆچوون و دیدهكانی ئهریستۆ تێههڵهڵكێش به باسهكه
بكهین:
- ئایا تهنها ئهو مرۆڤهی كه باش ههڵدهسوڕێ و باش ههڵسو
كهوت دهكات، نرخی ههیه؟
- ئایا كهس ههیه حهز بكات وهك كۆیله بژی؟
- ئایا ژنان پیاوی ناتهواون؟
بهم
شێوهیه دهكرێت له ڕێگای پرسیاره
ترادیسێۆنیه/تهقلیدیهكانهوه بۆ منداڵان بهێنینه فهلسهفه.
دیسان ڕۆمانهكهی یۆستهین گاردێس(دنیاكهی سۆفیا) لهم بوارهدا
شێوازێكی زۆر سهركهوتووه. ێۆستهین گاردیس، لێدهگهڕێت كه
سۆفیا وهڵامهكان لهڕێگهی مێژووی فهلسهفهوه پهیدا بكات.
خاڵێكی گرنگ كه نابێت لهیادی بكهین، ئهوهیه كه گشت منداڵێك
ئهو خولیای پرسیاركردن و ڕهخنهگرتنهی نیه.
لهوانهیه ئهومنداڵانهی كه خولیاو توانای ڕهخنه و پرسیاریان
نیه بهئاسانی بكهونه دهرهوهی بازنهی گفتوگۆكانهوهو
داببڕێن.
خۆ
له بنهڕهتدا مهبهست لهوانهی فهلسهفه ئهوهیه
كهمنداڵان/ قوتابیان لهگفتوگۆی فهلسهفهیاندا چوست و چالاك بن،
ئهی كهواته، چی لهو منداڵا
نه بكهین كه پرسیار ناكهن و ڕهخنه ناگرن؟ دهكرێت لهڕێگای
گێڕانهوهی فهلسهفهوه
( وهك ههقایهت و چیرۆك) به فهلسهفه ئاشنا بكرێن و خوی
پرسیار كردن و ڕهخنه گرتنیان لا دروست ببێت.
دهشێت له ئهنجامی ههڵسوكهوتی ڕۆژانهی مامۆستاو فێركارانهوه
ناچار بن كه لهئهنجامی وهڵامدانهوهی ههندێك پرسیاردا
پرینسیپی/ڕێسای
Carpe-dime
بهكاربهێنێ و خۆی فهلسهفه لێبدات. بۆ نموونه (سیسیلیا
) تهمهنی ههشت ساڵه و له پۆلی دووه و باسی ئهوه دهكات كه
سهگهكهی مردووه. دهشێت یهكێك له
قوتابیانی پۆلهكه بپرسێت
(ئایا ژیانێكی دیكه دوای مردن ههیه؟)، دیسان دهشێت یهكێكی
دیكه بپرسێت
( ئایا سهگهكهی سیسیلیا دهچێته بهههشت؟)، یان پرسیار بكرێت
( ئایا زیندوو بوونهوه ههر تهنها بۆ مرۆڤ ههیه؟ ئهی بۆ بۆ
سهگ نیه؟)، ڕهنگه یهكێكی دیكهیان ههڵبداتێ و بڵێ ( كه
زیندوو بوونهوه لهدوای مردن ههر نیه، نه بۆ مرۆڤ نهبۆ
سهگ). ئیتر تابێت ،پرستیارهكان ئاڵوز تر دهبن و
وهڵامدانهوهیان ئاسان نابن.
قوتابیهكانی دواقۆناغی خوێندنی سهرهتایی( پۆلهكانی(9) نۆ و
(10) ده،
زۆرتر ئاگاداری هۆكانی ڕاگهیاندن و له ماسهمێدیاوه ڕوداوه
ناوخۆییهكان و ههندێك جاریش روداوهكانی جیهان و كارهساتهكان
دهبینن و دهپرسن.
- ئایا هێزێك ههیه كه جڵهوی ڕوداوهكانی له دهستدا بێت؟
ههر ئهم پرسانه دهبنه مایهی گفتوگۆیهكی ئاكتوێل/
جالب و سوود بهخش له پۆلدا!
دیسان
پرسیاری ( ڕێئینكارنهیشن/
تهناسوخی ڕۆح/ لاشه گۆڕكێی گیان) له مێشكی گهلێك له
لاوهكاندا پهنگ دهخواتهوه، بهتایبهتی لهلای ئهوانهی كه
گۆڤار و ڕۆژنامهی جۆراوجۆر دهخوێننهوه و بابهتگهلی لهوجۆره
دهكهوێته بهرچاویان كهكهسانێك ههن واههست دهكهن پێش ئهم
ژیانهیان
له
ڕۆژگارێكی دیكهدا ژیاون و له شێوهیهكی دیكهدا بوون!
ئیدی ههقایهت و چیرۆكی لهم چهشنه، بیركردنهوهی گهلێك لهو
لاوانه(مێردمنداڵانه) داگیردهكات و پرسیاری لهم چهشنه دێت
بهخهیاڵیاندا
- ئایا من پێشتر ژیاوم؟
- تۆ بڵێیت جارێكی دیكه دوای مردنم بێمهوه ئهم ژیانه و ئهم
سهر زهوییه؟
- ئایا دوای مردنم، گیانم دهچێته لاشیهكی دیكهوه؟
لهبهرامبهری ئهم جۆره پرسیارانهدا كۆمهڵێكی دیكه له
قوتابیان ئهم پرسیار و بۆ چونانه پهشمه لایان و بڕوای ێناكهن،
ئیتر ئهمهش دهبێته مایهی گفتووگۆ و دهركهوتنی بیرو ڕای
جیاواز وجۆراو جۆر.
سهرچاوه
لهكتێبی:
FILOSOFI،
LIVSSYN OG Etikk Kapittel 2
وهرگیراوه
Filosofi i skolen side 18-25
نووسهران:
Eirk Brotvet and Knut Duesnudar
ڕوونكردنهوه
ئهم بابهته لهكتێبی فهلسهفه، ژیانناسی و ئاكار
FILOSOFI،
LIVSSYN OG Etikk
وهرگیراوه
دهزگای (كتێبی زانستی) سالی 2002
نووسهرانی ئهم كتێبه مامۆستای ئامۆژگای پهیمانگهی
مامۆستایانن،
Eirk Brotvet
مامۆستایه له ئامۆژگای مامۆستایان له ئوستانی هێدمارك، و
Knut Duesnudar
مامۆستایه له ئوستانی تێلهمارك. ئهم كتێبه كهباسی
فهلسهفهی یۆنانی و فهلسهفهی ڕۆژئاوایی بهگشتی و چهند
فهیلهسوفێك دهكات لهبهشی یهكهمدا. له بهشی دووهمدا باسی
ژیانناسی و تێڕوانینی مرۆڤی ڕۆژئاوا بۆ دین و فهلسهفه
و زانست ڕوون دهكاتهوه. له بهشی سێهه
مدا باسی
Etikk
/ ئاكار دهكات.
كتێبهكه وهك یاریدهدهرێك بۆ خۆێندكارانی ئامۆژگای مامۆستایان
ئاماده كراوه.
كتیبهكه 363 لاپهڕهیه و نرخهكهی 398 كرۆنه، نزیكهی 60
دۆلاره.
پهڕاوێزهكان
«1» بۆنموونه، كاتێك منداڵێك پرسیارێكت لێدهكات، جاتۆ وهك
باوان، مامۆستا یان فێركار وهڵام نهدهیتهوه و لهبهرئهوهی
یان وهڵامهكه نازانیت، یان پرسیارهكه جاڕستدهكات، بۆ خۆ
دهربازكردن له وهڵام دهڵێیت ( جارێ باسهیری تهلهفیزیۆن
بكهم، یان جارێ خهریكی فڵانه شتم) یان ههر هۆیهكی دیكه
پهیدا دهكهی بۆ وهڵام نهدانهوه، ئیتر ئهو هۆیه لای
منداڵهكه
وا
لێكده
درێتهوه كه لهپرسیارهكه گرنگتره!
ئهمه دهبێته هۆی كوشتنی/
سستكردنی ئهنگیزه/ خووی پرسیار كردن لای منداڵ.
«2»
R97
له ساڵێ 1997 دا ڕیفۆرمی سهرتاسهری له مهنههجهكانی خوێندندا
كرا كه پێش پێنج ساڵ لهوه و بهر كاری بۆ دهكرا.
تهواوی كتێبهكان و پلانهكانی خوێندن و شێوازهكانی
وانهگووتنهوه گۆڕانیاین بهسهردا هات.
كتێبی نوێ بۆ گشت قۆناغهكانی سهرهتایی و ئامادهیی چاپ كران)
ك. م(
«3» ژیانناسی: ئهم ووشهیه خۆم دامناوه بهرامبهر ووشهی
Livssyn
live
– ژیان و
syn
– دید/بۆچوون) بهڵام به بڕوای من ژیانناسی وهك زیندهوهر ناسی
و كۆمهڵناسی و
)ك.
م.(
ژیانناسی وانهیهكی تایبهت بوو (تا ساڵی 1997 ) بۆ ئهو
مدناڵانهی كه دهچوونه قوتابخانهكانی نهرویج و مهسیحی
نهبوون. جا موسوڵمان یان خاوهنی دینی دیكه بوون، یان باوانیان
بڕوایان به هیچ دینێك نهبوو، حهزیان نهدهكرد كهمنداڵهكانیان
پهروهردهی دینی بخوێنن. وانهكه تێكهڵهیهك بوو له باسی
ههموو دینهكان و بڕوا و ئایدۆلۆژیه گهورهكانیش. دوای ڕیفۆرمی
R97/97
ئهم وانهیه نهماو وانه
KLR
جێگهی گرتهوه.
«4»
KRL
كورت كراوهی مهسیحییهت
K=
kristndom،
دین
R= religon،
ژیانناسی
L = livssyn)
له ساڵی 1997 وه گشت قوتابیان به جیاوازی بیروبۆچوونیانهوه
ههموو ئهم وانهیه دهخوێنن، كه تێكهڵه له مهسیحییهت و
گشت دینهكانی دیكه ( جودیزم، ئیسلام، هیندۆنیزم، بودیزم) و چهند
بڕوایهك ( ڤودا و سروشت پهرستی و ئاینی كۆنی نهرویج و
ڤایكینگهكان). ههروهها باسی مێژووی فهلسهفه و فهیلهسوفه
گهورهكان و میتۆلۆجی یۆنانی، دوا بهشیش باسی له ئایدۆلۆجیا
گهورهكانه وهك ماركسیزم، لێبرالیزم، نازیزم، كاپیتالیزم و
سۆسیالیزم. ئهم وانهیه له پۆلی پێنجهوه دهخوێنرێت.
كاتێك
دهڵێین خوێندنی سهرهتایی مهبهست یهك تا سێی ناوهندییه، تا
ساڵی 1997 خوێندنی سهرهتایی ( بنهڕهتی) كه ئیجباریه بۆ
ههموو منداڵانی وهڵات(9) ساڵ بوو. بهلام له دوای
)ڕیفۆرمی
97(
هوه بووه به ده ساڵ، پێش
R/97
منداڵان دوای پڕكردنهوهی تهمهنی حهوت ساڵی وهردهگیران،
بهڵام دوای ئهو ساڵه له تهمهنی شهش ساڵییهوه
وهردهگیرێن.
«5»
p4c – P –
فهلسهفه، 4/
for
- C
منداڵان
«6»
Carpe-dime
ووشهیهكی لاتینهیهو مانای (ههل بهكار
بهێنه) دهگهیهنێ. واته: كهی گونجاو پێویستی كرد فهلسهفه
لێبده و پرسیاری فهلسهفی بكه و بفهلسهفێنه!
كه
ریم مستهفا