«پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ»م خوێنده‌وه، ئافه‌رین ڕێکخراوی
«کۆمه‌ک!»

ته‌ها به‌رواری، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان
یه‌کێک
له کێشه گه‌وره‌ی لاوان که له «نه‌خشه‌ڕێی لاوان» ی وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و لاوان‌دا هاتووه و به هاوڕایی هه‌موو لایه‌کی
په‌یوه‌ندیدرا داڕێژراوه کێشه‌ی کزیی ئاستی فێرکارییه له
کوردستان. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده کارێکی زۆری کردووه بۆ چاکسازیی
سیسته‌می فێرکاری و کۆنفه‌رانسێکی سه‌رکه‌وتووی له ساڵی 2007 دا
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز کرد. وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان چالاکانه
له‌و کۆنفه‌رانسه‌دا به‌شدار بوو. بێگۆمان گۆڕانکاری له سیسته‌می
په‌روه‌رده‌دا کارێکی فره‌لایه‌ن و هاوئاهه‌نگی گه‌ره‌که.
زۆر گرنگه سیسته‌می فێرکاریی کوردستان له سیسته‌مێکی له‌به‌ر
کردن (ده‌رخ) ـه‌وه بکرێته سیسته‌مێکی تێگه‌ییشتن و ڕاهێزانی
توانای فێرخوازان، پێگه‌یاندنیان بێت.
به‌شێک له‌و تێبینیانه‌ی پێشتر له مێدیادا ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تمان
ده‌کرا ده‌یانگوت بۆچی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان خۆی خه‌ریکی
هه‌ندێک کار کردووه که کاری ئه‌و‌ان نییه؟ بۆچی وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و لاوان خه‌ریکی ژنپارێزییه؟ بۆ خه‌ریکی ژینگه‌پارێزین؟
بۆچی فه‌رهه‌نگخانه ده‌کاته‌وه که کاری وه‌زاره‌تێکی دیکه‌یه؟
بۆچی کارگه‌ی دروومانی لاوان له ڕزگاری ده‌کاته‌وه که کاری
وه‌زاره‌تێکی دیکه‌یه؟ و هتد. وه‌ڵامی ئه‌م جۆره پرسیارانه
به‌وه ده‌ده‌مه‌وه که ئێمه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ
هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی له بواری لاوان‌دا کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شمان
هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت ناوی کۆمیته‌ی
هاوبه‌شی لاوانه. له‌و کۆمیته‌یه‌دا وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌رباره‌ی دۆزی لاوان ڕاوێژ ده‌که‌ن.
له‌و وه‌ڵامه بترازێت، به دیتنی من هه‌م ئه‌و پرسیارانه و هه‌م
کێشه‌ی دیکه‌ی گه‌وره‌ی جڤاتی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
سیسته‌می فێرکاری ئێمه پاشماوه‌ی پاشخانێکی سیاسیی ڕابوردووه.
ڕووداوی وه‌ڵاتیش تیژڕه‌و بوون، تاز به تازه خه‌ریکین به
ئه‌جێندایه‌کی کوردستانی بناخه‌ی سیسته‌می نوێ بۆنیات ده‌نێین.
ئه‌و دید و بۆچۆنانه‌ش زاده‌ی ئه‌و سیسته‌مه کۆنه‌ی فێرکارییه.
کادری په‌روه‌رده‌ییمان وه‌ک کادیرانی سێکته‌ری دیکه‌ی بواری
جیاواز به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌وشه بوون.
چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی فێرکاری و سه‌رخستنی ئاستی خه‌ێندن
پێویستی به چه‌ندین خاڵی هه‌ره گرنگ هه‌یه، یه‌کیان ڕاهێنانی
کادری په‌روه‌رده‌ییه به سیسته‌مێکی وه‌ها گۆزارشت له سیاسه‌تی
تازه‌ی حکومه‌تی کوردستان بکات. ئه‌میش به به‌رهه‌مهێنانی
که‌سایه‌تییه‌کی کارامه دێته ئه‌نجام. له‌م کاره‌شدا ڕۆڵی
مێشکه‌کانی کوردستانیانی ده‌روه‌ی وه‌ڵات کاریگه‌ره و ده‌بێ وه‌ک
تیمێکی پته‌وی گه‌وره له‌م بواره‌دا هاوکار بن. له نزیکه‌وه
ئاگام لێیه ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» بۆ هاوکاریی وه‌زراه‌تی په‌روه‌ده
نه‌خشێکی زۆر جوان ده‌بینێت له ڕاهێنانی مامۆستایان‌دا.
جگه له ڕاهێنانی مامۆستایان، ڕێکخراوی کۆمه‌ک شاکارێکی نوێی
هێناوه‌ته به‌رهه‌م. له‌م ڕۆژانه‌دا په‌ڕتووکی «پلانی فێرکاریی
هاوچه‌رخ بۆ فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی» یان به چاپ گه‌یاند و
نموونه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کردم. ده‌ستم دایه خوێندنه‌وه‌ی و هه‌تا
نه‌گه‌یشتمه دوا لاپه‌ڕه کتێبه‌که‌م وه‌لا نه‌دا. ئه‌م
په‌ڕتووکه فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌می فێرکاری دیاری ده‌کات، ئامانجی
خوێندنی هه‌ر بابه‌تێک ڕوون ده‌کاته‌وه. شامه‌به‌ستی ئه‌م پلانی
فێرکارییه، وه‌ک خۆی ئاشکرای ده‌کات، دوو خاڵه:
1) فێرگه بۆ هه‌موانه
فێربوون بۆ هه‌موانه - ئه‌رکی جڤاته یه‌کسانی له فێربووندا
دابین بکات و به‌ڕاستی ده‌رفه‌تی خوێندنی یه‌کسان بۆ هه‌موان
بڕه‌خسێنێت.
پلانی فێرکاری ده‌بێت واڵا بێت، هه‌موو مرۆڤێک له هه‌ر
ته‌مه‌نێکدا بێت بۆی هه‌یه هه‌ر کاتێکی خۆی په‌سه‌ندی کرد و
باردۆخ له‌بار بوو، بێته‌وه ناو سیسته‌می فێرکاری بۆ فێربوونی
زانست و هونه‌ری نوێ. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت سیسته‌می فێرکاری
هه‌رده‌م له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌دا بێت.
2) فێرگه بۆ بارهێنانی مرۆڤێک بێت:
• توانا و بافه‌رهه‌نگ، فره‌زان و داهێنه‌ر
• مرۆڤدۆست و دێمۆکرات: میلله‌تدۆست و ژنپارێز
• وه‌ڵاتپارێز و ژینگه‌پارێز
• هونه‌ردۆست و زانستپه‌روه‌ر
• کارا: کارامه و دڵسۆز، هاوکار و په‌رۆش
پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ که دێته سه‌ر باسی وه‌رزش ده‌ڵێت:
((جووڵه به‌شێکی گرنگی ژیانی مرۆڤه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی توانای له‌ش
ده‌بێت به‌شه‌کانی له‌ش بخه‌ینه کار. هه‌روه‌ها بۆ به‌هێز کردنی
ماسولکه‌کانی له‌ش، گرنگه وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و
به‌رده‌وام ئه‌نجام بدرێت.)).
ئه‌م پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخه له سیسته‌می فێرکاریی سکاندیناڤی
/ نۆروێژییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و به شێوازێکی پوخته و ڕێک
له‌گه‌ڵ بارودۆخی کوردستاندا هه‌موار کراوه. له 116 لاپه‌ڕه‌ی
گه‌وره‌دا، به چاپێکی جوانی شایه‌سته وه‌ک دیارییه‌ک بۆ پێشخستنی
سیسته‌می فێرکاریی کوردستان هێنراوه‌ته به‌رهه‌م.
وێڕای ده‌ستخۆشیه‌کی گه‌رم له ڕێکخراوی کۆمه‌ک بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه
به‌پێزه بڕیارمان دا به کڕینی ژماره‌یه‌ک له‌و به‌رهه‌مه بۆ
په‌ڕتووکخانه‌ی فه‌رهه‌نگخانه‌کانی وه‌رزاره‌تی وه‌رزش و لاوان و
داواش له لاوانی فه‌رهه‌نگخانه‌کان ده‌که‌م وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی
گرنگی خۆ پێگه‌یاندن کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌وانیش له جێی
خۆیانه‌وه بۆ سه‌رخستنی ئاستی هه‌م خۆیان و هه‌م ده‌وروبه‌ر ببنه
باشیرین هاوکاری مامۆستایان.
بواری فێرکاری و ڕۆڵی مامۆستا گرنگترین بوار و گه‌شترین ڕۆڵن. له
دیداری ڕۆژی 27-6-2009 ی هێژا سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیر و
کادرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌نگی بواری
فێرکاریی به‌رز نرخاند و فه‌رمووی مامۆستایان به‌هاترین سامانی
گه‌لی کوردستانن، چونکه مامۆستا دروستکه‌ری مرۆڤن و ئه‌مه‌ش له
هه‌موو کارێکی دیکه سه‌ره‌کیتر و سه‌ختتره.
هیوای من ئه‌وه‌یه به‌و هاوکارییه‌ی له کۆمیته‌ی هاوبه‌شی
لاوان‌دا هه‌یه ئه‌م په‌ڕتووکه سه‌نگی خۆی وه‌ربگرێت و ببێته
مایه‌ی سوود بۆ هه‌موان. مێدیای به‌رپرس ده‌توانێت ئه‌م
ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی کۆمه‌ک - که نه یه‌که‌م و نه دوا به‌رهه‌میش
ده‌بێت – بکاته بابه‌تی دێباتێکی باش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان
و سووده‌کانی به‌رجه‌سته بکات.
کۆمه‌ک له‌م به‌رهه‌مه‌دا له زانینه‌وه ده‌دوێ، بریا گشت
بواره‌کانی دیکه‌ی کوردستان شاکاری له‌م بابه‌ته‌یان ده‌بوو.
له Peyamner.comوه‌رگێراوه
|